كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاوی زێی بچووكی لە كوردستان گرتۆتەوە وەزیری كشتوكاڵ لە سەر ئاستی باڵا لە هەوڵی چارەسەری ئەم كێشەیەدایە

لەسەر گرتنەوەی ئاوی رووباری خواروو ( زێی بچووك) بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پەیوەندیی بە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە و گلەیی بە لایەنی كۆماری ئیسلامیی ئێران گەیاندووە، راستەوخۆش پەیوەندیی بە بەڕێزان سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەكەی كردووە بۆ ئەوەی ئەوانیش لە لایەن خۆیانەوە فشار بخەنە سەر وڵاتی ئێران، بۆ كەمكردنەوەی زیانەكان و لایەنی ئیرانیش بە وەزیری كشتوكاڵیان راگەیاندووە كە لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا تەواوی ئاوەكە بەردەدەنەوە، هەر بۆ ئەم مەبەستەش یەكەم رۆژی جەژن شاندێكی وەزارەت بە سەرۆكایەتی وەزیر سەردانی دەڤەری پشدەر دەكەن و لە دوای جەژنیش سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەن بۆ گەیاندنی نامەی ناڕەزایی وەزارەت و پێشنیار بۆ گەیشتن بە رێكەوتن لەسەر ئەم بابەتە و بابەتەكانی دیكەی پەیوەندیدار بە مافكەوتەكانی هەرێمی كوردستان لە ئاوی رووبارەكانی هاتوو لە وڵاتی ئێرانەوە بە پێی رێكەوتننامە و یاسا نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە ئاوی هاوبەش له نێوان وڵاتاندا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 25/06/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 374 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department