لەپێناو پاڵپشتیكردن لە پڕۆژەكانی پەلەوەڕ و بۆ ئەوەی لەم كاتەدا كە نرخ دابەزیوەو زیانیان پێ نەگات، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو چەندین هەنگاوی بەم ئاراستەیە راگەیاند، دكتۆر ئەنوەر عومەر بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون و وتەبێژی وەزارەت لەم بارەوە روونی كردەوە كە چەند رێوشوێنێكی پێویستیان گرتۆتە بەر بۆ پاڵپشتیكردنی پڕۆژەكانی پەلەوەڕ كە بەم شێوەیەیە: 1- راگەیاندنی تەندەری كڕینەوەی مریشكی پڕۆژەكان لە سەرجەم پارێزگاكان و ئیدارەی گەرمیان. 2- كردنەوەی رێگەی هەناردەكردنی مریشك بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق. 3- كەمكردنەوەی بڕی هاوردەكردنی مریشكی بەستوو لە دەرەوە. بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون و وتەبێژی وەزارەت ئاماژەشی بەوە كرد كە ئەم كاردانەوەیەش جێبەجێ دەكرێت تا ئەو رادەیەی زیان بە خاوەن پەلەوەڕو هاووڵاتیان نەكەوێت و هاوسەنگی لە بازاڕدا هەبێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی