بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە شاندێكی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق كە پێكهاتبوو لە مەدیحە عوسمان یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی مەڵبەندی توێژینەوەو دیزایینە ئەندازەییەكان و حاتەم حەمید لە مەڵبەندی نیشتمانی بەڕێوەبردنی سەرچاوەكانی ئاوو عەباس عەبدولكازم لە دەستەی گشتیی بەنداوو كۆگاكانی ئاو و عەممار عەبدلوەهاب نوێنەری وەزارەتی كارەبای عێراق، لە كۆبوونەوەیەكدا كە بەڕێوەبەرانی گشتیی سەرچاوەكانی ئاوو پلان و بەدواداچوون ئامادەی بوون، باس لە ئامانجی ئەو سەردانە كرا كە تایبەتە بە پرۆژەگەلێكی درووستكردنی چەند بەنداوێك بە هاوكاریی عێراق و حكومەتی توركیا، لەوانە بەنداوی حاجی بێگ و زابی بچووك لە سەر خابوور، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وێڕای قسەكردن لەسەر چۆنێتیی درووستكردن و تەواوكردنیان، دووپاتی كردەوە كە وەك وەزارەت لە هەرێمی كوردستان مەرجی ئەوەیان هەیە كە پێش درووستكردن پێویستە رێكەوتنی سێ لایەنە بكرێت لەنێوان هەرێمی كوردستان و عێراق و وڵاتی توركیا، هەروەها بۆ ئەوەی بزانرێت ماف و دەستكەوتەكانی ئەو هەموو لایەنانە لەو پڕۆژانە چی دەبێت، هاوكات بۆ ئەوەی متمانەی نێودەوڵەتیی لەسەر مسۆگەربكرێت تاكو لە ئاییندەدا كێشەمان بۆ درووست نەبێت، لە تەوەرێكی دیكەدا هەموو لا هاوڕاوكۆك بوون كە لە داهاتوودا كۆبوونەوەكان بە بەشداریی نوێنەری حكومەتی توركیا لەنێوان ئەو لایەنە پەیوەندیدارانە بەردەوام بن تاكو بگەنە دوا رێكەوتن و بڕیار لەسەردانی جێبەجێ كردنی ئەو پڕۆژانە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی