كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رێكخراوی (IOM) یاداشتنامەیەكی لێكگەیشتنیان تایبەت بە مەشق و راهێنانی بواری سەوزەو بە بازاڕكردن واژۆكرد

ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەت بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو خاتوو (باڕباڕا) بەڕێوەبەری هەولێری رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی(IOM) نوێنەری (ئاشنی كارل) بەڕێوەبەری بەرنامەی سەقامگیری و كاراكردنی كۆمەڵگا لە رێكخراوی ناوبراو، یاداشتانامەیەكی لێكگەیشتنیان واژۆكرد، لە رێوڕەسمی واژۆكردنی یاداشتنامەكەدا كە دكتۆر ئەنور ئەحمەد ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی توێژینەوەو رێنمایی كشتوكاڵ ئامادەبوو، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەستخۆشی لە رێكخراوی ناوبراو كرد بۆ ئەم هەماهەنگی و هاوكارییە، كە تایبەتە بە راهێنان و مەشق پێكردنی جووتیاران ، دووپاتیشی كردەوە كە ئەم هەنگاوە هاریكارە بۆ خزمەتكردنی ئاوارەكانی سوریاو و پەنابەرانی عێراق كە لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستانن و ژمارەیان پتر لە 1 ملیۆن و 800 هەزار دەبێت، وێڕای سوودمەندبوونی ژمارەیەك جووتیارانی كوردستان لەو پڕۆژەیە، ئاماژەی بە بەرنامەكانی وەزارەت كرد لە بواری پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ سەرباری ئەو شەڕەی كە هێزی پێشمەرگە بۆ پاراستنی خاك و گەلی كوردستان دژ بە دڕندەترین دوژمن ( تیرۆریستانی داعش) دەیكات و لەم بوارەشدا زیاترین قوربانی داوە، بەڵام لە جێبەجێكردنی پلانەكانی وەزارەت هەر بەردەوام دەبین، پێویستیی كوردستانیشی لە رێكخراوو دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان لە بواری شارەزایی و تەكنەڵۆجیای سەردەم لە كەرتی كشتوكاڵ بە گرنگ نرخاند، ئامادەیی خۆیشی بۆ كارئاسانی و هاوكاریی خستەڕوو، لەلای خۆشیەوە بەڕێوەبەری هەولێری رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی خۆشحاڵیی خۆی بەم پڕۆژەیە دووپاتكردەوە و ئامادەیی رێكخراوەكەی بۆ هەماهەنگیی زیاتر دەربڕی. بەپێی ئەم یاداشتە رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی پڕۆژەكەی بریتی دەبێت لە دامەزراندنی چەند خانوویەكی پلاستیكی بۆ بەرهەمهێنانی سەوزە لەسەر شێوازی سەردەمیانە لە چەند ناوچەیەكی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و شێوازی نوێی مەشق و راهێنان بۆ ماوەی سێ مانگ، پڕۆژەكە (6) ساڵ بەردەوام دەبێت و چەندین لایەنی دیكە لەخۆ دەگرێت وەك چاككردنەوەی خانووە پلاستیكەكان و نۆژەنكردنەوەی هۆڵی راهێنان و شوێنی عەمباركردن و ئەنجامدانی توێژینەوەو راهێنانی جووتیاران و تاقیكردنەوەی جۆری سەوزەی نوێ، هەروەها قەڵاچۆكردنی مێرووە زیان بەخشەكان و بەخێوكردنی ئاژەڵ و پەلەوەڕ لەناو كێڵگەكان و دواتر بەرهەمهێنان و بە بازاڕكردنی سەردەمیانە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 15/11/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 686 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department