كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:01 AM
پیرۆزبایی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەرۆژی جیهانی پزیشکانی ڤێتێرنەری

پزیشکانی ڤێتێرنەری رۆڵێکی گرنگیان بینیوە لە پاراستنی هاوڵاتیان، لە سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناش گیانی خۆیان خستە پێشەوە بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەم ڤایرۆسە. ئەمڕۆ شەممە(دواین شەممەی مانگی چوار) رۆژی جیهانی پزیشکانی ڤێتێرنەریە، لەگەڵ پیرۆزبایی دەستخۆشی و تەقدیرمان بۆ شەونخونیان هەیە. پزیشکانی ڤێتێرنەری لە کەرەنتینە، تاقیگە، کوشتارگاکان، لیژنەکانی چاودێری بازاڕ، هۆبە و بەشەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خزمەتێکی زۆریان کردووە، بۆیە جێگەی خۆیەتی پێزانیمان هەبێت بۆیان. لە رۆژی جیهانی پزیشکانی ڤێتێرنەری دەمەوێت دڵنیایان پێ بدەم کە كارى جدى دەکەین بۆ دەستەبەری مافەکانیان هەر لە بە هەمیشەیکردنی پزیشکانی گرێ بەستەوە بۆ خستنەسەرکاریان لە پڕۆژەکانی سامانی ئاژەڵی. بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 25/04/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 92 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department