كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
بە بڕیاری وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەمڕۆوە رێگە بە هاوردەكردنی گەنم و جۆ دەدرێت

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئیمزای لەسەر نووسراوێكی فەرمی كردووەو ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی كشتوكاڵی پارێزگاكان كردووەو كۆپییەكیشی ناردووە بۆ هەر یەك لە بەڕێوەبەرایەتیيە گشتیییەكانی بازرگانی و گومرگ و ڤێتێرنەری و سامانی ئاژەڵ، تێیدا بڕیاری داوە رێگە بدرێت بە هاوردە كردنی گەنم و جۆ بۆ ناو هەرێمی كوردستان بەپێی ئەم مەرجانەی خوارەوە: 1- هاوردنی گەنمی ئارد رێگەی پێدەدرێت بۆ ئاشەکان بە پێی توانای ئاشەکان بە پشتگیريی فەرمانگەی پەیوەندیدار لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و رەزامەندی وەزارەتمان . 2- هاوردنی گەنم بۆ (بازار و ئالیک )بێجگە لە بنەتۆو کە لە خاڵی( 5) لە خوارەوە مەرجەکانی دیاری کراوە لە رێکەوتی سەرەوە تا 1-11-2017 رێگەی پێدەدرێت بەم شێوەی خوارەوە: أ- هاوردنی گەنم بۆ بازار لە لایەن کۆمپانیای کشتوکاڵی دەبێت بە پشتگیری و رێگە پێدانی ب.گ. کشتوکاڵی پارێزگا بەو مەرجەی تەنیا بە پێ ی پێویستی پارێزگاکە بێت . ب- هاوردنی گەنم بۆ ئالیک بە پشتگیريی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کشتوکاڵی پارێزگا و بە رێگە پێدان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری دەبێت بۆ خاوەن پرۆژەکانی سامانی ئاژەڵ و خاوەن کارگەکان . 3- هاوردنی گەنمی ساوار بۆ خاوەن کارگەکانی ساوار رێگە پێدراو دەبێت بە پشتگیريی فەرمانگەی پەیوەندیدار لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و رەزامەندی وەزارەتمان . 4 -هاوردنی جۆ بە ساغی بۆ ئالیک رێگەی پێدەدرێت بە پێی پێویستيی پارێزگاکان بە پشتگیريی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگا و بە رێگە پێدانی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری . 5- رێگەدان بە گەنم و جۆی بنەتۆ تەنیا بە مەرج و رێنماییەکانی وەزارەتمان دەبێت کە بە نووسراو ئاگادارتان دەکەینەوە . 6- بە رەچاوکردنی خاڵی (2) لە سەرەوە ساڵانە ماوەی هاوردەکردن لە رێکەوتی 1-5 تا کۆتایی بە بازاڕکردنی دانەوێڵە لە سایلۆکان دەوەستێنرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 09/08/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 575 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department