كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
لە كۆبوونەوەی وەزیری كشتوكاڵ لەگەڵ مەكتەبی تەنفیزی یەكێتیی جووتیاراندا.. كێشەكانی یەكەی بچووك و رووپێویی و خاوەندارێتی زەوی تاوتوێكران

لە كۆبوونەوەی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ یاسین قادر سەرۆكی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتیی جووتیارانی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەب لە دیوانی وەزارەت، جەختكرایەوە لەسەر زیاتر هەماهەنگی و هاوكاریی بۆ جێبەجێكردنی پلان و بەرنامەكانی وەزارەت و چارەسەركردنی كێشەكانی جووتیاران، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو روونی كردەوە كە وەزارەت هەمیشە لە خزمەتكردنی جووتیاران بەردەوامەو داواشی كرد كە بە هەموو لایەك بە رێكخراوو سەندیكا و یەكێتییەكانی جووتیاران هاوكار بن لەم قۆناغەدا بۆ ئەوەی كشتوكاڵ لە فەلسەفەی ئابووریی حكومەت ببێتە ئەولەویەت و زیاتر هەوڵ و بەرنامەكانی وەزارەت بە ئاكام بگەن لەپێناو گەیشتن بە خوددابینكاری و بەدیهێنانی هەر دوو ئاسایشی خۆراك و ئاو، لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لە هەڵبژاردنی یەكێتیی جووتیاران كرا كە لە دوای راپەڕینەوە ئەنجام نەدراوەو لم رووەوە وەزارەتیش هەموو پشتگیرییەكییان دەكات، هەندێ لەو كێشانەی كە شاندی میوان خستییە ڕوو بریتی بوون لە كێشەی یەكەی بچووك و پارچەپارچەبوونی زەویی كشتوكاڵی كە كار دەكاتە سەر بەرهەم و سوودی ئابووریی، هەروەها كێشەی بەبازاڕكردن و خاوەندارێتیی زەوی لە ناوچەكانی تایبەت بە ماددەی 140، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جەختی كردەوە كە لەمەودوا پێویستە رووپێوە( مساح)ەكانی وەزارەت بەپێی رێنمایی و ئاگاداریی لق و هۆبە كشتوكاڵییەكان ئەركی خۆیان جێبەجێ بكەن و نابێ لەدەرەوەی رێنماییەكان بچنە سەر زەویی جووتیاران، ئەمەش بۆ ئەوەی سنوورێك بۆ كێشەی كڕین و دابەشكردن و پێوانی زەوییە كشتوكاڵییەكان دابنرێت، لەم رووەوە هاوكاریی و هەماهەنگیی یەكێتیی جووتیاران بە پێویست زانرا، شایانی باسە بەڕێوەبەرانی گشتیی پلان و بەدواداچوون و باخداری و دارستان ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 12/02/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 510 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department