كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
بە بەشداریی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو.. ئینستیووتی ئەمریكی كوردی بۆ توێژینەوە گەشەپێدان و راوێژی ئابووری لەهەولێر دەكرێتەوە

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە دیوانی وەزارەت پێشوازی كرد لە خاتوو تارا شوانی سەرۆكی ئینستیووتی ئەمریكی كوردی بۆ توێژینەوە گەشەپێدان و راوێژی ئابووری، لە دیدارێكدا كە بەڕێوەبەری گشتی پلان و بەدواداچوون ئامادەی بوو، باس لە ئامانجی دامەزراندنی ئەو ئینستیووتە كرا كە بەم نزیكانە لە هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە، خاتوو تارا شوانی روونی كردەوە كە ئامانج لە كردنەوەی بریتییە لە گەشەكردن و بەرزركردنەوەی ئاستی سێكتەری ئابووری لە هەرێمی كوردستان، لە میانی دیدارەكەشدا و داوەتنامەیەكی پێشكەش بە جەنابی وەزیر كردو خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئامادەبوونیان لە رێوڕەسمی راگەیاندنی كردنەوەی ئینستیۆتی ئەمریكی كوردی بۆ توێژینەوە گەشەپێدان و راوێژی ئابووری لە رۆژی 19/12/2016 لە شاری هەولێر، لەلای خۆشییەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وێڕای خۆشحاڵی و ئامادەبوونی لە كردنەوەی ئینستیووتەكە روونی كردەوە كە بەشداریی پەنێلێك دەكات و تێیدا باس لە رەوشی كەرتی كشتوكاڵ و پێشخستنی ئەم سێكتەرە دەكات وەك سەرچاوەیەكی گرنگی داهات بۆ هەرێمی كوردستان، شایانی باسە ژمارەیەك لە پسپۆڕو شارەزایان و پەیوەندیدارانی بواری ئابووری بەشداری لە رێوڕەسمی كردنەوەی ئینستیووتی ناوبراو دەكەن.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 15/12/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 594 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department