ئەمڕۆ سێ شەممە بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیاران لە دیوانی وەزارەت، چاوی بە ژمارەیەك جووتیارو بەرهەمهێنانی كشتوكاڵی كەوت، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزان پیرۆزبایی لە ئامادەبووان كردو هیوای خواست كە سەركەوتوو بن، دواتر لیژنەكە گوێی لە ئامادەبووان گرت كە داواكاری و كێشەكانیان خستەڕوو، دەربارەی قەرەبووكردنەوەی ئەو مەڕدارانەی كە ئاژەڵەكانیان لە رووداوێكی ئاگركەوتنەوە سووتابوون وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو روونی كردەوە كە كێشەكە لە ئەنجوومەنی ئابووریی سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانەو ئومێدەوارە كە بە زووترین كات وەڵامی ئەرێنی بدرێتەوەو چارەسەر بكرێت، دواتر چەندین كێشە وداواكاری لەلایەن جووتیارانەوە خرانەڕوو لەوانە پەیوەست بە زەویی كشتوكاڵی و كێشەی تەسویەو تەملیكی زەوییەكان، هاوكات بەكارهێنانی زەویی بەردەڵان بۆ دروستكردنی خانوو ڤیللا، لەم بارەوە بەڕێزی ئاماژەی بەوە كرد كە ئەم كارە نایاساییەو بەدەرە لە رێنماییە یاساییەكان، سەبارەت بە بابەتی بیرلێدان جەختكرایەوە لەسەر پابەندبوون بە رێنماییەكان بۆ لێدانی بیرو پارێزگاری كردن لە سامانی ئاوو دەست بەسەرداگرتنی هەموو ئەو ئامێرە پایلانەی كە بیر بە نایاسایی لێدەدەن، وێڕای ئەمانە چەندین كێشەو داواكاریی خرانە بەرباس و رێگەچارەیان بۆ دەست نیشانكرا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی