ئەمڕۆ یەك شەممە 5/7/2020 بەهۆی خانەنیشن بوونی بەڕێوەبەری كارگێڕی وخۆیەتی دیوانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رێزی لێگرا و لۆگۆی وەزارەتی پێشكەش كرا. لەسەرەتادا بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لە ماوەی كاركردنی نورالدین سابر، بەڕێوەبەری كارگێڕی و خۆیەتی وەزارەت كرد، كە لەماوەی كاركردنی بەدڵسۆزی و لەخۆ بوردووی كارەكانی راپەڕاندنووە، سوپاس و پێزانینی ئاراستە كرد. دواتر بەڕێوەبەرەكانی گشتی وەزارەت باسیان لە دڵسۆزی بەڕێوەبەری كارگێڕی و خۆیەتی كرد، كە بەهۆی دڵسۆزی بۆ كارەكەی شوێن پەنجەی دیار بووە. پاشان لەمەراسمێكدا بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لۆگۆی وەزارەتی پێشكەش بە نورالدین سابر، بەڕێوەبەری كارگێڕی و خۆیەتی دیوانی وەزارەت كرد لەپای 40 ساڵ حزمەتکردنی و هیوای تەندروست باشیشی بۆ خواست.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی