هەر لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ بەریتانیا بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی شاندێكی وەزارەت كە لە بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاوو بەڕێوەبەری گشتیی لە دیوانی وەزارەت و ژمارەیەك پسپۆڕو شارەزا پێكهاتبوو لە لەندەن چاویان كەوت بە بەڕێز جاسۆن میكارتنی ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا و سەرۆكی رێكخراوی دۆستایەتیی كوردی- بەریتانی و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەم رێكخراوە. لە كۆبوونەوەكەدا باس لە بارودۆخی و ناوچەكە و هەرێمی كوردستان كرا، هاوكات پەیوەندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵدا لە بەغدا و دابین نەكردنی بودجە بۆ هەرێم لەلایەن بەغداوە، لەم بارەوە جەختكرایەوە كە پێویستە ئەم بودجەیە خەرج بكرێت، ، ناوبراو پشتگیریی تەواویی هەرێمی كوردستانی كرد لە گشت هەوڵەكان لە رووی سیاسی و ئابووری و ئاسایشەوە بە تایبەتیش پشتیوانیی خۆیان دووپاتكردەوە بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان و جەختی لەوە كردەوە كە هەوڵی جیددی و تەواو دەدات لە پەرلەمانی بەریتانیا بۆ پشتگیریی پێشمەرگە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی