وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگ و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی كشتوكاڵی پارێزگاكانی ناردووە وادەی دانانی باجی لەسەر بەرهەمی هاوردەی پەتاتە راگەیاندووە، كە تێیدا هاتووە: بەپێی لیستی بەرهەمەكان بۆ باج دانان بڕیاربوو كە بەرهەمی ( پەتاتە)لە 15/5/2015 باجی لەسەر دابنرێت، بەڵام لە بەربوونی برێكی زۆری بەرهەمی جوتیاران بۆ ئەوەی زەرەرمەند نەبن بڕیاردرا لەجیاتی 15/5/2015 بكرێت بە 15/4/2015 . هاوكات وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە نووسراوێكدا وێنەیەك لە رێنماییەكانی هاوردەكردنی بەرهەمی سەوزەو میوەی بڵاوكردۆتەوە كە ئەمەش دەقەكەیەتی: رێنماییەكانی هاوردەكردنی بەرهەمی سەوزەو میوە 1. تەنها خاوەن كۆمپانیا كشتوكاڵیەكانو نوسینگەكانی خاوەن عەلوە بۆیان هەیە هاوردە بكەن. 2. دەبێ مۆلەتی هاوردەكردنی هەبێت لە وەزارەتی بازرگانیو پیشەسازی . 3. رێگا پێدانی هەبێت لە كشتوكاڵی پارێزگاكان، هەر 3 مانگ جارێكبەرهەمەكان دیاری بكات وەپابەند بێت بەكاتی دانانی باج لەوەرزی بەرهەمهێنان، ناوو بڕی بەرهەمی هاوەردەكراو دیاری كرابێ. 4. دەبێ هاوردەكار بڕوانامەی تەندروستی بەروبوومی هاوردەی هەبێت لەشوێنی بەرهەمهێنانی كەئەم بابەتانەدیاری بكات: أ. سەلامەتە لە نەخۆشیەكان. ب. قڕكەری لەسەر بەكار نەهاتبێت، ئەگەر بەكارهاتووە چ جۆرێكە و كەی بەكارهاتووە، وە ماوەی سەلامەتی دیاری بكرێت.پشتگیریەكەی دیاری بكات كە ئەو بەرهەمەی ناردوویەتی پاش تەواوبوونی ماوەی سەلامەتی قڕكەرەكە نێردراوە. ت. دەبێ دەستكاری بۆماوەیی نەكرابێت. پ. ڕۆژی بەرهەمهێنانی و بەسەرچوونی دیاری كرابێت بۆ ئەو بەرهەمانەی پێویستی پێیەتی كە دەبێت (رێكەوتی بەرهەمهێنانی لە 2 رۆژ تێپەر نەكات لە كاتی پشكنینی لە دەروازەكان. 5. دەبێ لە مەنەفێستەكە ئاماژە بەم زانیاریانەی خوارەوە كرابێت: أ. ژمارەی بارهەڵگرو ناوی شوفێرەكە لەگەڵ بڕی بەرهەمی هاوردە. ب. مەنەفێستەكە بەناوی كەسی داواكار بێت. ت. مۆری پەسندكردنی كەرەنتینای لەپشت مەنەفێستەكە درابێت بۆ دڵنیابوون. 6. پاشجێبەجێكردنیمەرجەكاندەبێكەرەنتیناپشكنینیخۆیئەنجامبدات. 7. دەبێ ئوتومۆبێلی ساردكەرەوە بەكاربێت بۆ گواستنەوەی ئەو بەرووبومانەی پێویستی بەساردكەرەوە هەبێت . 8. هەربارهەڵگرێك بۆی هەیە تەنها یەك جۆر بەرهەم هەڵبگرێت نابێ بەرهەمەكان تێكەڵاو بكرێت . 9. شێوازی داگرتن (تعبئە)ی بەرهەمەكان ئەبێ بەپێی رێنماییەكانی كەرەنتینەی كشتوكاڵی بێت و بەپێی تایبەتمەندی هەربەرهەمێك وەك: تۆر، سندوق، كیس،نایلۆن. 10. ئەگەر بەرهەمی هاوردەكراو لە پشكنین دەرنەچێت دەبێت بەپێی رێنمایی وەزارەتی دارایی و ئابوری سزا بدرێت. وەزارەتی كشتوكاڵو سەرچاوەكانی ئاو ب.گ.پلاندانان وبەدواداچوون
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی