كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیاران بەدەنگەوەهاتنی داواكاری و گرفتەكان جەختی لێكرایەوە

بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیاران لە دیوانی وەزارەت، ئەمڕۆ سێ شەممە سەرقاڵی گوێگرتن و بەدواداچوونی كێشەو داواكارییەكانی جووتیارو خاوەن پڕۆژەكانی كشتوكاڵی بوو، لەگەڵ ژمارەیەك لە جووتیارو بەرهەمهێن و فەرمانبەرانی دامودەزگاكانی وەزارەت كۆبۆوە، لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە هەموو سێشەمموان كە لەگەڵ جووتیارو بەرهەمهێنان كۆدەبینەوە، بۆ ئەوەی گوێ لە داواكاری و گرفتەكانیان بگرین، ئەمڕۆش جەخت لەوە دەكەینەوە كە بە پێی تواناو یاساو رێنماییەكان چارەسەریان بۆ دەست نیشان دەكەین، دواتر باس لە كێشەكان كرا لەوانە پرسی زەوی وزاری نێوان هەندێ كەس كە كێشەی لێكەوتۆتەوە، هاوكات ئاماژە بە پرسی لە بیرلێدان كرا كە پێویستە بەپێی رێنماییەكان بێت كە كاریگەریی بۆ سەر ئاستی ئاوی ژێر زەوی نەبێت كە لە هەندێ ناوچە لە كاتی بیرلێداندا ئاوی ناوچەكە كەم دەبێتەوە دواتر كاریگەریی دەبێت بۆ سەر بەروبوومی كشتوكاڵی كە پشت بە ئاوی ژێر زەوی دەبەستێت، لەلایەكی دیكەوە یەكێ لە فەرمانبەران كێشەی گواستنەوەی راژەی بۆ سەرمیلاكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو هەبوو كە هەر لەوێ چارەسەری بۆ دۆزرایەوە، ئەمەو لەم كۆبوونەوەیەدا چەندین بابەتی دیكە خرانەڕوو و لە رێگاكانی چارەسەركردنیان كۆڵرایەوە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 12/05/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 585 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ڤيديۆى تايبه‌ت به‌مبابه‌ته‌


ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department