وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە چوارچێوەی پێشكەشكردنی ئاسانكردنی بۆ هاوردەكردنی كەلوپەل و تۆوی كشتوكاڵی لە توركیا خزمەتێكی بەرچاوی بە كۆمپانیا بازرگانییەكانی كوردستان كردووە بۆ زیاتر بووژاندنەوەی كەرتی كشتوكاڵ، ، لەم روانگەیەوە لە میانی دیدارێكی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ شاندێكی ئابووری و بازرگانی توركیا بە سەرۆكایەتی بولێند ئایمان بەڕێوەبەری هەناردەكردنی ناوچەكانی سەر دەریای سپی ناوەڕاست لە وەزارەتی ئابووریی حكومەتی توركیا، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی لە وەزارەت و راوێژكاران و پسپۆڕانی ڤێتێرنەری جەخت لەسەر شێوازو ئاستەنگەكانی بەردەم هاوردەكردنی كاڵاو تۆو و كەلوپەلی كشتوكاڵی كرایەوە لە وڵاتی توركیاوە بۆ هەرێمی كوردستان، لەم رووەوە جەختكرایەوە لەسەر مۆڵەتدان بە كۆمپانیا هاوردەكارەكان، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە لە ئەولەویاتی وەزارەت پاراستنی بەروبوومی خۆماڵی و سوودی جووتیارانە، دەربارەی مۆڵەتدان بۆ هێنانی گەنمە شامی ئاماژەی بە بڕیاری وەزارەت كرد تایبەت بە هاوردەكردنی لە دوای دەرچوونی ئەم بڕیارە قەدەغە بكرێت واتا ئەوانەی پێش 4/11/2015 مۆڵەتی كۆتاییان بەدەستهێناوە بۆ هاوردەكردنی گەنمەشامی بڕی رێگەپێدراو تاكو 19/11/2015 بگەیەننە هەرێمی كوردستان بە پێچەوانەوە رێگەیان پێ نادرێت، روونیشی كردەوە كە لە 19/11/2015 تاكو 19/12/2015 نابێ بە هیچ شێوەیەك گەنمەشامی هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێت، هەر لە كۆبوونەوەكەدا هاوكاری و هەماهەنگی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا لە بواری كشتوكاڵ جەختی لەسەر كرایەوە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی