كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:02 AM
روونکردنەوەیەکى پێویست لە وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى هەرێمى کوردستانەوە

دواى ئاراستە کردنى نووسراوێکى وەزارەتمان بۆ (وەزارەتى کشتوکاڵى حکومەتى عیراق/ دەستەى گشتى رووپێوى) پەیوەست بە ئیفرازکردنى چەند پارچە زەوییەک لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە، کە لە نووسراوەکەماندا بە (قەزاى هەڵەبجە لە پارێزگاى سلێمانى) ئاماژەى پێکراوە. هەندێک کەس رەخنەى ئەوەیان گرت کە پارێزگاى هەڵەبجە بە قەزا ناو براوە. لەمبارەیەوە بە پێویستى دەزانین ئەم روونکردنەوەیە بخەینە بەرچاوى هەمووان: ١ – تاکو ئێستا لە هەندێک دامەزراوەى حکومەتى ناوەندى رێکارى پێویست نەگیراوەتە بەر بۆ چەسپاندنى ناوى هەڵەبجە وەک پارێزگایەکى عیراق، بەتایبەت لەو ئاستانەى فەرمانگە و دەستەن و سەربە وەزارەتەکانن. ٢ – نووسراوەکەى وەزارەتمان تایبەت بوو بە ئیفرازکردنى زەوى و ئاگایانى بوارى زەوی و زار دەزانن کە تاکو ئێستا لە عیراق کار بە تەسویەى زەوى و زارى ساڵى (١٩٥٠) دەکرێت، کە لەوێدا نەک هەڵەبجە، هێشتا دهۆک وەک پارێزگا ناوى نەهاتووە، بەڵکو بە قەزاى دهۆک پارێزگاى نەینەوا ناوى هەیە، ئەمەش هۆکارەکەى لەبەردەست نەبوونى تەسویە و نەخشەیەکى نوێى زەوى و زارى عیراقە، ئێمەش بۆ ئەوەى کاروبارەکان بە زوویى رایى بکرێن بە هەمان ناونیشان کە لەسەر نەخشەکانى لاى دەستەى گشتى رووپێوى عیراق هەیە ناونیشان و ژمارەى پارچە زەوییەکانمان ناردووە. ئەگەر بە ناونیشانە نوێیەکەى هەڵەبجە داواى رایی کردنى کارەکەمان بکردایە لاى ئەوان ناونیشانەکە نەدەدۆزرایەوە و کارەکان دوا دەکەوتن، یان نەدەکران. ٣- لە دید و هزرى ئێمەدا هەڵەبجە ناوێکى گەورەى شکۆدارە و پارێزگایەکە جێگاى شانازى هەموو کوردانە، ئەم سەرنج و رەخانانە سەرئەنجامى نەبوونى تەسویەى نوێى زەوی و زار و سستى رێکارى ئیدارى پێویستن بۆ ئەو گۆرانکارییە ئیدارییانەى بەسەر وڵات دا دێن، دەبوایە دواى ئەو هەموو ماوە زۆرەى هەڵەبجە وەک پارێزگا ناسێنراوە لە هەموو دەزگا و دامەزراوە رەسمییەکاندا وەک پارێزگا بچەسپێنرایە، بەڵام بە داخەوە هۆکار و مەبەستەکە هەرچییەک بێت لە ئاستى پێویست دا نەکراوە. وەک وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو لە حکومەتى هەرێمى کوردستان دا دووپاتیدەکەینەوە کە لە کۆبوونەوەکانماندا لەگەڵ حکومەتى ناوەندى کاردەکەین بۆ ئەوەى هەڵەبجە لە هەموو ئەو دامەزراوانەى ئێمە سەر و سەودامان لەگەڵیاندا هەیە وەک پارێزگا ناوەکەى بچەسپێنرێت. لەگەڵ ئەو پەڕى رێزماندا راگەیاندنى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 01/09/2019       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 53 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department