بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سوپاسگوزاری خوای گەورەی كرد بۆ رەحمەت و بەرەكەتی خوای گەورە لەهەمبەر هاووڵاتیان و جووتیارانی كوردستان دوای ئەوەی بۆ چەند رۆژێك بارانی رەحمەتی باراند كە بووە مایەی بووژاندنەوەی زەوی و زارو زیادبوونی ئاوی ژێر زەوی ئەمەش جووتیاران هاندەدات كە زیاتر رووبكەنە داچاندنی زەوی و زیادكردنی بەروبوومی دانەوێڵەو سەوزەو میوە، ئەمەو لە میانی كۆبوونەوەی رۆژانی سێ شەممەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ جووتیاران و بەرهەمهێنان، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لە رەوشی گشتیی كشتوكاڵ كردو ئاماژەی بەوە دا كە لە ئەولەویاتی وەزارەتدایە كە بە هەموو توانایەكەوە بایەخ بە جووتیاران بدات و پارێزگاریی لە بەروبوومی خۆماڵی بكەین و هەرچی پێمان بكرێت نەهێڵین تووشی زیان ببنەوە، دواتر هەندێ جووتیار باسیان لە گرفتی یەكلایی كردنەوەی كێشەی زەوی وزار كرد، لە تەوەرێكی دیكەدا ئامادەبووان كێشەی بیرلێدانیان خستەڕوو، لیژنەكەش دووپاتی كردەوە كە بەپێی رێنمایی یاسایی پێویستە ئەوانەی دەیانەوێ بیر لێبدەن پابەندبن بەشێوەیەك كە كاریگەریی نەبێت بۆ سەر ئاوی ژێر زەوی و پاراستنی ئەو سامانە سروشتی و نیشتمانییە لەبەرچاو بگیرێت، لەم كۆبوونەوەیەدا ئەوە دووپاتكرایەوە كە مەبەست لە ئەنجامدانی كۆبوونەوەكانی رۆژی سێ شەمموان ئەوەیە كە زیاتر لە نزیكەوە بە داواكاری و كێشەكان ئاشنابن، شایانی باسە لەم ماوەیەشدا لیژنەكە چالاكیی بەرچاوی هەبووە لە بەدواداچوونی ئەو كێشەو گرفتانە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە