بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی بەڕێوەبەری گشتیی بەنداووكۆگاكانی ئاوو بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و ژمارەیەك لە ئەندازیارو تەكنیكار بەنداوی جەلی لە دەڤەری كۆیە بەسەركردەوە، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو چاوی بە بەڵێندەرو كارمەندانی پرۆژەكە كەوت و لە نزیكەوە و بە شێوەیەكی مەیدانی بە قۆناخەكانی تەواوكردنی پرۆژەكە ئاشنابوو، دواتر لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوو كۆگاكانی ئاوو تەكنیكاران باسیان لە دانانی ئەو پلانە كرد تایبەت بە گرتنەوەی ئاو لە وەرزی زستان و داخستنی رێگای سەرەكیی نێوان هەولێرو سلێمانی كە بە نزیك بەنداوەكەدا رەت دەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش بڕیاردرا لە سەری مانگەوە كار بۆ ئەم مەبەستە بكرێت و نووسراوێك ئاراستەی لایەنە بەرپرسەكانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو شارەوانی و شوێنەكانی دیكە بكرێت تاكو شوفێران ئاگاداربكەنەوە بە داخستنی ئەو رێگایە كە رەنگە یەك دوو مانگ بخایەنێت تاكو ئەو پردەش تەواوبكرێت كە لە سەر بەنداوەكە درووستكراوە، دواتر وەزیری كشتوكاڵ چاوی بە ژمارەیەك جووتیارو خەڵكی ناوچەكە كەوت كە زەوییەكانیان بەر ئەو پرۆژەیە دەكەوێت و لەنزیكەوە لە كێشەو داواكارییەكانیانی كۆڵییەوە. شایانی باسە بەنداوی جەلی دەكەوێتە نزیكەی 50 كیلۆمەتر لە باكووری رۆژهەڵاتی شاری هەولێرو لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان بوودجەی بۆ تەرخانكراوەو كۆمپانیای (زێ) نەخشەسازی بۆ داناوەو كۆمپانیای(هەورێ) لە ماوەی 2010 تاكو 2013 جێبەجێی كردووە، تێچووی پرۆژەكە نزیكەی 11 ملیار دینارە، بەرزییەكەی 20 مەترو درێژییەكەی 336 مەترو پانیی بەنداو لەسەرەوە 8 مەترەو لە ژێرەوە 140 مەترەو توانای گلدانەوەی 8.6 هەشت و لە دەدا شەش ملیۆن مەتر سێجای هەیە، دوای تەواوبوونی قۆناخی كۆتایی ئاوی بەنداوەكە بۆ مەبەستەكانی كشتوكاڵ و بەراوكردنی نزیكەی 2200 دۆنم زەوی و بەخێوكردنی مەڕوماڵات و گەشتوگوزارو سامانی ماسی بەكاردەهێنرێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی