وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەربارەی بەرزبوونەوەی ئەم دواییەی نرخی سەوزەو میوە لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند كە هۆكاری ئەمە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بەرهەمی خۆماڵی لە وەرزی زستان بازاڕ پڕناكاتەوە و بەشی بەكاربردنی ناوخۆ ناكات، هاوكات داخستنی دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل بۆ ماوەی 20 رۆژو بارینی بەفرێكی زۆر لە مەرزی حاجی ئۆمەران و باشماغ هۆكارێكی دیكەیە، دكتۆر ئەنوەر عومەر بەڕێوەبەری گشتی پلان و بەدواداچوون و وتەبێژی وەزارەت دەربارەی رەتكردنەوەی ئەو لێدوانەی كە بەڕێز سەروەر عەلی سەرۆكی لیژنەی سەندیكای عەلوەی سەوزەو میوەی سلێمانی بۆماڵپەڕی(لڤین) داویەتی و لەو ماڵپەڕە بڵاوكراوەتەوە كە گوایە یەكێك لەهۆكارەكانی گرانبوونی نرخی سەوزەو میوە ئەوەیە كە بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رێگە بە هاوردەكردنی سەوزەو میوە نادات لە مەرزی باشماغ هاوردە بكرێت، روونی كردەوە كە ئەم هەواڵە بە هەموو شێوەیەك دوورە لە راستی و هیچ بنەمایەكی نییە و لە باشماغ رێگە بە هاتنی دەدرێت، هاوكات هۆكاری گرانبوونی لەم كاتەدا بۆ داخستنی خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیل و بارینی بەفرێكی زۆر لەم وەرزەی زستانە لە مەرزی حاجی ئۆمەران و باشماغ و مەرزەكانی دیكە دەگەڕێتەوە، بەڕێوەبەری گشتی پلان و بەدواداچوون و وتەبێژی وەزارەت ئاماژەشی بەوە كرد كە لەئێستادا سەرجەم مەرزەكان كراوەن و هەر كەسێكیش رێگەی پێ نەدرا دەتوانێت پەیوەنديمان پێوەبكات بۆ ئەوەی راستەوخۆ بەدواداچوونی بۆ بكەین
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی