كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
ليژنەیەكی هاوبەش بۆ چارەسەركردنی كێشەی بەنداوی باسەرە پێكهێنرا

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە ئاغای عیبادی كونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری كە لە ئەندازیار حەسەنی مەهدی بەڕێوەبەری كۆمپانیای(بامڕاه)ی ئێرانی بۆ دامەزراندنی بەنداوو خانووبەرەو پڕۆژەی نیشتەجێكردن و ژمارەیەك پسپۆری دیكە پێكهاتبوو، لە كۆبوونەوەیەكدا كە بەڕێوەبەرانی گشتیی دیوان و پلان و بەنداوەكان لە وەزارەت ئامادەی بوون، سەرەتا كونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران سوپاسی وەزیری كرد بۆ ئەم پێشوازییە گەرمەو ئاماژەی بە هەماهەنگیی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی ئێران كرد بە تایبەتیش لە رووی هاوكاریی كشتوكاڵی و بازرگانی نێوان هەردوو لا، دواتر بەڕێوەبەری كۆمپانیای (بامراه) باسی لە پڕۆژەی بەنداوی باسەرە كرد كە ئەم كۆمپانیایە لە ساڵی 2013 دەستی بە درووستكردنی كردووە و بە نیازە بە پێنج ساڵ تەواوی بكات، بەڵام لەبەر هەندێ هۆكاری جیۆلۆجی و تەكنیكی نەتوانراوە بەپێی پلان و بەرنامە پێشكەوتنی تێدا ئەنجام بدرێت، بۆیە هەردوو لا دوای گفتوگۆی تێروتەسەل و هەڵوەستەكردن لەسەر ئەو كێشەو گرفتانەی هاتوونەتە بەردەم تەواوكردنی پڕۆژەكە، بڕیاریان دا لیژنەیەكی هاوبەش لە پسپۆرانی وەزارەت و كۆمپانیای ناوبراو پێكبهێنن بۆ ئەوەی لە نزیكەوە بە كێشەو گرفتەكانی بەنداوەكە ئاشنابن، دواتر لە شێوەی راپۆرت بدرێتە وەزارەت و بۆ لایەنی پەیوەندیدار بەرزبكرێتەوە بە مەبەستی دۆزینەوەو دەستنیشانكردنی چارەسەری گونجاو تاكو بەنداوەكە لە كاتی خۆیدا بۆ سوودی كشتوكاڵی و ئاودێری تەواوبكرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 25/05/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 879 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department