كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:01 AM
بەڵێننامە بە پڕۆژەکانى هێلکە پڕدەکرێتەوە

وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو: دەبێت پڕۆژەکانى هێلکە رۆژانە بەرهەمیان بخەنە بازاڕ پڕۆژەکانی هێڵکە بەڵێننامەیان پێ پڕدەکرێتەوە کە بەرهەمەکانیان بخەنە بازاڕ لە پێناو بەرز نەبوونەوەى نرخ، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاویش دەڵێت، بەدواداچوونى لیژنەکان بەردەوامیان دەبێت. بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو رایگەیاند: بەڕێوەبەری ڤێتێرنەری و بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵی پارێزگای هەولێر لە وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو هاوشانی تیمەکانی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر سەردانی پڕۆژەکانی هێلکەیان کرد. وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو باسى لەوەشکردووە، لیژنەکان بەڵێننامەیەکیان بە خاوەنی پڕۆژکان پڕکردۆتەوە کە پێویستە هێلکەی بەرهەم هاتوو بخرێتە بازاڕ لەپێناو بەرز نەبووەی نرخ، هەروەها لیژنە جەختی کردۆتەوە لەسەر مەرجی تەندروستی و نرخ. بێگەرد تاڵەبانى لە لێدوانە رۆژنامەوانیەکەى دەشڵێت، دەستخۆشی بۆ سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری و تیمەکانی وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو کە بەردەوامن لەسەردانە مەیدانیەکانیان لە پێناو بەرز نەبوونەوەی نرخ و جێبەجێکردنی رێنمایی تەندروستی. وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو ئاشکراشى کردووە، لە پارێزگاکانی تریش تیمەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەردەوامن لە سەردانە مەیدانیەکانیان لەپێناو بەرز نەبوونەوەی نرخ.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 19/03/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 129 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department