كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
وەزارەتی كشتوكاڵ باج دەخاتە سەر سێوی هاوردە كراو

ماجید دەباغ بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم رای دەگەیەنێت، لەمڕۆوە وەزارەتەكەی لەپێناو پاراستن و ساغبونەوەی بەرهەمی سێوی خۆماڵی بۆ هەر كیلۆیەك 350 دینار باج دەخاتە سەر سێوی هاوردەكراو، ئەم باج خستنە سەرەش تا كۆتایی ئەمساڵ درێژەی دەبێ. بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەهاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم باج دەخاتە سەر بەروبومی سێوی هاوردەكراو، ئەم هەنگاوەش بۆ ئەوەیە هاوسەنگی لەكاتی پێگەیشتنی بەروبومی خۆماڵی بێتە دروست بوون و بەرهەمی خۆماڵی ساغ ببێتەوە. هەروەها گوتی، چەند رۆژێكە بەروبومی سێوی خۆماڵی پێگەیشتووە، بۆ ئەوەی جوتیارانی خۆماڵی زیان نەكەن، بەڵكو سود بكەن و بەرهەمەكانیان ساغ ببێتەوە، لەمڕۆوە بۆ هەر كیلۆیەك سێوی هاوردەكراو لەدەرەوە 350 دینار، واتە بۆ هەر تۆنێك 350 هەزار دینار باجی دەخرێتەسەر. راشیگەیاند: باج خستنە سەر سێوەش كە لەمڕۆوە (شەموو)دەست پێ دەكاو تا رۆژی 1/12ی كۆتایی ئەمساڵ درێژەی دەبێ، راگرتنی هاوسەنگی لەبازاڕەكانی هەرێم پێویستن بۆ ئەوەی جووتیاران بە ئاسانی لەساتی پێگەیشتنی هەر بەروبومێكی خۆماڵی بەرهەمەكانیان ساغ ببێتەوە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 01/08/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1158 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department