لەسەر داوەتی كۆمپانیای دەبانەی كشتوكاڵیی لوبنانی ئەمڕۆ بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت لە رێوڕەسمی رۆژی كێڵگەی لە وێستگەكانی تاقیكردنەوەی كۆمپانیاكە ئامادەبوو، دوای پێشكەشكردنی كورتەیەك لە وتەی بەخێرهێنان و چالاكییەكانی كۆمپانیاكە لە بواری خزمەتكردن و رێنمایی جووتیاران لەلایەن بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە ژمارەیەكی زۆری جووتیاران ئامادەی بوون، بەڕێز عەبدولستار مەجید لە وتەیەكدا دەستخۆشی لە دەبانەو ستافی تەكنیكی و ئەندازیاریی كۆمپانیاكە كردو هەماهەنگی و هاوكاریی ئەم كۆمپانیایەی بۆ برەودان بە كەرتی كشتوكاڵ بەرزنرخاند بە تایبەتیش لە رووی دابینكردنی خانووی پلاستیك كە لەم رووەوە بەڕێزی ئاماژەی بەوە كرد كە بە پاڵپشتیی وەزارەت و هاوكاریی كەرتی تایبەت لە ئێستادا ژمارەی خانووی پلاستیك لە كوردستان لە سەرووی 10 هەزار خانوو دەبێت، جەختیشی لەسەر چەند خاڵێك كردەوە لەوانە هەوڵ بدرێت ئەم خانووانە تەنیا بۆ یەك جۆرە بەرهەم بەكارنەیەت بەڵكو هەمەجۆر بكرێت و دواتر جیاوازی هەبێت لەگەڵ چاندن لە زەویی ئاوەڵا تاكو بەرهەمەكان لە هەر چوار وەرزی ساڵ هەبێت، هەر لەم بۆنەیەدا جارێكی دیكە دووپاتی كردەوە كە وەزارەت هەنگاوی بەرچاوی هەڵێناوە لە بواری پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی و دانانی باج لەسەر بەرهەمی هاوردە لە كاتی پێگەیشتنی بەرهەمی خۆماڵیدا و هیوای خواست كە دوای گەیشتن بە ئاستی خوددابینكاریی لە سەوزەو میوەو دانەوێڵە بتوانرێت ئەوەی كە لە پێویستیی هاووڵاتیان زیاد بێت هەناردەی دەرەوە بكرێت، دواتر بە یاوەریی بەڕێوەبەری كۆمپانیای دەبانەو جووتیاران گەشتێكی بە ناو خانووە پلاستیكەكان و كێڵگەكانی چاندندا كرد كە بەرهەمی خەیارو تەماتەو بیبەر و باینجان و دانەوێڵەی لەخۆگرتبوو و دەستخۆشیشی لە هەڵسوڕێنەرانی ئەو خانووانەو ستافی سەرپەرشتكار كرد.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی