بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند كە لە رۆژی 1/7/2015 وە هەموو بەروبوومێكی مریشك لە وڵاتی توركیاوە هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێـت، ئەمڕۆ لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیی بە ئامادەبوونی سەرجەم كەناڵ و میدیاكانی كوردستان روونی كردەوە كە ماوەیەك لەمەو بەر لە هەرێمی كوردستان بوونی حاڵەتی نەخۆشی ئەنفلەوەنزای باڵندەمان لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند، بۆیە دوای پێكهێنانی تیمی هاوبەش لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڤێتێرنەریی و وەزارەتی تەندروستی توانرا كە بەدواداچوون بكرێت و لە ئێستاشدا هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە كە دوای وەرگرتنی سامپڵ و نموونە دەركەوت كە خۆشبەختانە هیچ حاڵەتێكی ئەم نەخۆشییە تۆمارنەكراوە، لە تەوەرێكی دیكەی كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكەدا عەبدولستار مەجید روونی كردەوە كە دوای ئەوەی هەرێمی كوردستان دڵنیا بوو لەوەی كە هیچ حاڵەتێكی نەخۆشی ئەنفلەوەنزای باڵندە لە توركیا نەماوەو بەپێی نامەیەكی فەرمی حكومەتی توركیا كە بۆ رێكخراوی تەندروستیی ئاژەڵیی جیهانی OIE ی ناردووەو وێنەیەكیشیان بۆ وەزارەت رەوانە كردووە، جەخت دەكاتەوە كە ئەم نەخۆشییە بە تەواوی كۆنتڕۆڵ كراوە، بۆیە بڕیاردرا لە 1ی مانگی تەمموزی 2015 وە هەموو بەروبوومەكانی مریشك لە توركیا هاوردەبكرێت، هەروەها ئاماژەی بە سەردانەكەی ئەم دواییەشی بۆ ئەو وڵاتە كرد كە لە نزیكەوە لەگەڵ بەرپرسان باسیان لەم پرسە كردووە، هاوكات دووپاتی كردەوە كە لە 19/6/2015 لە كۆماری ئیسلامیی ئێران چەند حاڵەتێك لە هەندێ شوێن تۆماركراوە، بۆیە بڕیارمان دا كە تا ئەو وڵاتە دڵنیاییمان دەداتێ و بە فەرمی رایدەگەیەنێت كە كۆنتڕۆڵكراوە هەرێمی كوردستان بەروبوومی مریشكی كۆماری ئیسلامی ئێران هاوردە ناكات، سەبارەت بە شێوازی مامەڵەكردن لەگەڵ حاڵەتی سەرهەڵدانی ئەنفلەوەنزای باڵندە، ئاماژەی بەدوو شێوازی مامەڵەكردن كرد، یەكەمیان بریتییە لە زۆن واتا كێشانی بازنەیەك بەدەوری ئەو شوێنانەی كە نەخۆشییەكە تێیدا بڵاوبۆتەوە، شێوازی دووەمیش مامەڵەكردنە لەگەڵ خودی تەواوی ئەو وڵاتە، بۆیە ناكرێ ئەگەر لە زۆنێكی هەر وڵاتێك بڵاوبۆوە بە یەكجاری هاوردەكردنی لە ناوچەكانی خودی ئەو وڵاتە قەدەغەبكرێت. لە تەوەرێكی دیكەدا ئاماژەی بە دابینكردنی بودجەی پڕۆژەكانی هاندانی جووتیاران( الاعانات الزراعیە) بۆ ساڵی 2015 كرد، كە توانرا 50%ی بودجەی ساڵی2013 لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ ئەم بابەتە دابین بكرێت، دووپاتیشی كردەوە كە سەرەتا لە خەرجكردنی پڕۆژەی كڕینەوەو پاككردنەوەی بنەتۆی گەنمی جووتیارانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرا، كە بڕی 5 ملیارو 514 ملیۆن دینار بۆ هەر چوار پارێزگا و ئیدارەی گەرمیان تەرخانكرا، ئەمەو هەر لەمیانی كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكەدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وەڵامی چەندین پرسیاری دیكەی تایبەت بە كەرتی كشتوكاڵ و ئاو دایەوە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی