بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی كۆمپانیای HZPC ی هۆڵەندی بۆ بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی بنەتۆی پەتاتە بە نوێنەرایەتی (جان پرینس) و كۆمپانیای K.H ( كوردستان – هۆڵەندا) بە نوێنەرایەتی بەڕێز بەشار موشیرئاغا ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لە دیدارەكەدا باس لە پەرەپێدانی چاندنی پەتاتە كرا لەم ساڵانەی دواییدا كە لە ئێستادا كوردستان گەیشتۆتە ئاستێكی سەركەوتووی بەرهەمی پەتاتە، شاندی كۆمپانیای هۆڵەندی باسی لەوە كرد كە لەئێستادا لەجیاتی بنەتۆی پەتاتە جۆرە تۆوێكی زۆر نایابیان بەرهەمهێناوە كە بەرگەی هەموودۆخێكی كەشوهەوا دەگرێت و سەركەوتنی بەدەست هێناوە، دووپاتیشی كردەوە كە پشتیوانیی لە پرۆسەی چاندنی پەتاتە لە هەرێمی كوردستان دەكات سەرەڕای ئەو قەیرانەی رووی تێكردووە، هەر لەمیانی كۆبوونەوەكەدا شاندەكە گوێی لە پێداویستییەكانی پڕۆژەی پەتاتە گرت و هەردوو لا رێككەوتن كە وەزارەت پڕۆژەیەك ئامادەبكات بۆ پەرەپێدانی ئەم بەرهەمەو جێیبەجێ بكرێت و جووتیارانیش رابهێنرێن لەسەر چەشنە نوێیەكانی پەتاتە و ئەو پەرەسەندنەی لەم بواردا هاتۆتەدی. شایانی باسە كۆمپانیای HZPC ی هۆڵەندی بۆ بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی بنەتۆی پەتاتە شارەزایی 100 ساڵی لەم بوارەدا هەیەو بارەگای سەرەكیی لە هۆڵەندایەو دەیان لقیشی هەیە لە وڵاتانی وەك فەرەنساو بەریتانیاو ئیسپانیاو ئیتاڵیاو ئەڵمانیاو پۆڵۆنیاو رووسیاو فنلنداو كەنەداو ئەرجەنتین، هاوكات 80%ی فرۆشتەنی بەرهەمی پەتاتە هەناردەی 70 دەوڵەت دەكات.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی