بەپێی ئەو سیاسەتەی كە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە ساڵی 2015 پەیڕەوی كرد بە دانانی باج لەسەربەروبوومی هاوردەی سەوزەو میوە و ئاژەڵ و پەلەوەڕ، توانرا ئەم پڕۆسەیە زۆر بە رێك وپێكی و بە ئەنجامێكی باش بەڕێوە بچێت، لەم بارەيەوە بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەداتاو ژمارە كۆی بڕی هاوردەكراوو باجی لەسەر ئەو بەروبوومانە لە ماوەی هەشت مانگی ساڵی 2015 بەم شێوەیە بۆ دەزگاكانی راگەیاندن روونكردەوە: باجی سەر هاوردە لە 16/8- 15-12-2015 بەم شێوەیە بووە: 1- سەوزە 15481 تەن بڕی باج 3.870.250.000 دینار بووە. 2- میوە 12350 تەن بڕی باج 4.322.500.000 دینار بووە. 3- قارچك 146 تەن بڕی باج 146.000.000 دینار بووە. 4- گۆشتی مریشك 33000 تەن بڕی باج 6.600.000.000 دینار بووە. 5- هێلكە 27000 تەن بڕی باج 5.400.000.000 دینار بووە. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەشی بەوە دا: كۆی چوار مانگ لە 16/8- 15/12/2015 كە 87977 تەن بووە كە كۆی باجەكەی 20.338.750.000 دینار بووە. كۆی چوار مانگی یەكەم لە 15/4- 15/8/ 2015 بریتییە لە 197495 تەن كە كۆی باجەكەی 51.288 ملیار دینار بووە. كۆی گشتیی ئەم پڕۆسەیە واتا لە 15/4 – 15/12/2015 بریتییە لە 285472 تەن كە كۆی گشتیی باجەكە 71.626.750.000 دینار بووە. لە كۆتاییدا ئاماژەی بەوە كرد كە ئەنجام لە چوار مانگی كۆتایی بڕی 109518 تەن كەمتر هاوردە كراوە بە تایبەتی سەوزەو میوە، ئەویش لەبەر ئەوەی بەرهەمی خۆماڵی بە رێژەیەكی زۆر بەرهەم هاتووە كە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی خۆماڵی لەو كاتەدایە و بەرهەم زیادی كردووە لەبەرامبەر هاوردەو ساڵی پاردا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی