لە دیوانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو هەموو رۆژانی سێ شەممە لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیاران گوێ لە داواكاری و داخوازی جووتیاران دەگرێت و بەدواداچوون بۆ كێشەكانی جووتیاران و فەرمانبەرانی وەزارەت دەكات ، ئەمڕۆش بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ ژمارەیەك لە جووتیارو بەرهەمهێن و فەرمانبەرانی دامودەزگاكانی وەزارەت كۆبۆوە، لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە پێویستە پەیوەندی و هەماهەنگی زیاتر لەنێوان حكومەت و هاووڵاتیان هەبێت و وەك تیمێك بۆ خزمەتكردنی وڵات لەكاردا بن، لە تەوەرێكی دیكەدا باس لە هەندێ كێشەی فەرمانبەران كراو رێوشوێنی گونجاوی بۆ دانرا، هاوكات لێدانی بیر بە نایاسایی و دوور لە رێنماییەكان جەختی لەسەر كرایەوەو ئاماژە بەوە كرا هەر بیریێك بە ئامێری پاییل لێ بدرێت خاوەنەكەی لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكرێت و ئامێرەكەش دەستی بەسەردا دەگیرێت، دواتر لە نزیكەوە گوێی لە هەندێ كێشەی دیكە گرت كە تایبەت بوون بە كێشەی زەوی و زارو موڵكایەتی و زێدەڕۆیی سەر زەویی جووتیاران و تەرخانكردنی بۆ پڕۆژەكان كە زیان بە خاوەنەكانیان دەگەیەنێت، لەم بارەوە لیژنەكە روونی كردەوە كە مافی جووتیاران بەپێی یاساو رێنماییەكان هەمیشە پارێزراودەبێت بەڵام پێویستی بە بەدواداچوون دەكات، لە لایەكی دیكەوە بە جووتیارو بەرهەمهێنانی راگەیاند كە چارەسەركردنی هەندێ لەو گرفتانەی كە دەیخەنەڕوو بە رێگەی لیژنەی پسپۆڕ و بە هاوكاریی یەكە ئیدارییەكان لە شارو شارۆچكەكان چارەسەریان بۆ دەدۆزرێتەوە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
ڤيديۆى تايبهت بهمبابهته
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە