خاتوو تارا شوان دامەزرێنەرو سەرۆكی ئینستیووتی ئەمریكی كوردی بۆ توێژینەوە گەشەپێدان و راوێژی ئابووری لە میانی وتاری بەخێرهێنانی میوانان لە رێوڕەسمی راگەیاندنی كردنەوەی ئینستیووتەكە كە ئەمڕۆ لە هۆڵی مامۆستا سەعد لە هەولێر بەڕێوەچوو، سوپاسێكی بێ پایانی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ هەماهەنگی و هاوكاریی بەردەوامی لەپێناو بەجێهێنانی ئامانجەكانی كردنەوەی ئەم رێكخراوە كە مەبەست گەشەپێدانی ئابووریی كوردستانە كە سێكتەری كشتوكاڵیش كۆڵەكەو بنەمایەكی سەرەكی ئەم ئابوورییەیە شان بەشانی سێكتەرەكانی دیكە، هەر لە وتارەكەیدا ستایشی رۆڵی جەنابیانی كرد لە بایەخدان و بووژاندنەوەی كشتوكاڵ لە میانی ئەو بەرنامە و پلانەی كە وەزارەت بەردەوام هەنگاو بۆ جێبەجێكردنیان دەنێت لەپێناو گەیشتن بە خوددابینكاری و بەدیهێنانی ئاسایشی خۆرك و ئاو لە هەرێمی كوردستاندا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی