كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
وەزیری كشتوكاڵ پێشوازی لە نوێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان لە یۆنان كرد بەشداریكردنی حكومەت و كۆمپانیاكانی یۆنان لە وەبەرهێنانی كشتوكاڵیدا بە گرنگەوە باسكرا

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لە بەڕێز سەربەست مەحمود نوێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان لە وڵاتی یۆنان و شاندێكی یاوەری كرد، لە دیدارەكەدا باس لە رەوشی كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان بەگشتی كرا، هاوكات ئەو پێشكەوتنانەی لەم ماوەیەدا لە بوارە جیاجیاكاندا بەخۆیەوە بینیوە، شاندی میوان دووپاتی كردەوە كە هاوكار دەبێت بۆ زیاتر برەودان بەم كەرتە لە رێی هاندانی دامەزراوە كشتوكاڵییەكانی ئەو وڵاتە و كۆمپانیا وەبەرهێنەرەكان بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش، روونیشی كردەوە كە لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا حكومەتی یۆنان بەنیازە كونسوڵخانەی خۆی لە هەرێمی كوردستاندا بكاتەوە، كە ئەمەش دەبێتە فاكتەرێكی گرنگ بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان یۆنان و هەرێمی كوردستان لە هەموو روویەكەوە بەتایبەتیش لە بواری وەبەرهێنانی كشتوكاڵدا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 29/05/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 499 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department