وەزیری كشتوكاڵ عەلوەی هاوچەرخی هەولێری بەسەركردەوە ئەمرۆ پێنج شەممە10/10/2019، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵا و سەرچاوەكانی ئاو عەلوەی هاوچەرخی هەولێر( بازاری سەوزەو میوە)بەسەركردەوەو دەڵێت، بەكردنەوەی عەلوەی هاوچەرخی هەولێر بازاری هەمیشەی بۆ جوتیاران دەكرێتەوە. لەسەرەتای بەسەركردنەوەكە، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ بەرێوەبەرو ئەندازیارانی كۆمپانیای جێبەجێكاری عەلوەی هاوچەرخی هەولێر كۆبوونەوە و رایگەیاند: پێویستە لەجێبەجێكردن و كردنەوەی عەلوەی نوێ رەچاوی دۆخی جوتیاران و ئەو كەسانە بكرێت كە بژێوی ژیانیان لەسەر ئەم عەلوەیە. پاشان وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بەشەكان و كۆگاو ساردكەرەوەكانی عەلوەی هاوچەرخی هەولێری بەسەركردەوە، بەپێویستی زانی، بەكردنەوەی ئەم عەلوەیە بازاری هەمیشەی بۆ بەروبونی جوتیاران دابین بكرێت، ئەمە ببێتە بۆ هەڵگرتنی بەرهەمی جوتیاران بۆ وەرزەكانی تری ساڵ. عەلوەی هاوچەرخی هەولێر(بازاری سەوزەو میوە)لەسەر رووبەری 200 دۆنم زەوی دروست دەكرێت، كەخۆی دەبینێتەوە لە چەندین كۆگاو ساردكەرەوە و شوێنی تایبەتی داگرتنی هەموو جۆرە بەرهەمێك، بەكردنەوەی ئەم بازارە، جموجۆڵی بازرگانی سەوزەو میوە بۆ هەموو كوردستان و خوارو ناوەراستی عێراق جوڵە بەخۆیەوە دەبینێت. لە بازارەكە نوێترین سیستەم بۆ پاراستنی بەرهەم و كۆكردنەوەی داتای پێویست بەكارهاتووە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی