كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:01 AM
كۆمه‌ڵه‌ی هه‌نگه‌وانانی كوردستان سوپاسی وه‌زیری كشتوكاڵ وسه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌كات

لەبەرامبەر هەوڵی بەردەوامی بێگەرد تاڵەبانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بۆ پێداگری لەسەر رێگە پێدانی هەنگەوانان بۆ سەردانی هەنگەکانیان لە پێناو پشتگیری لە بەرهەمی ناوخۆیی هەنگوین کۆمەڵەی هەنگەوانان سوپاس و پێزانینی ئاراستەی ناو براو کرد. کۆمەڵەکە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیان سوپاس و پێزانینی ئاراستەی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کردووە، بەهۆی ئەوەی لە پارێزگای سلێمانی مۆڵەت بە هەنگاوانان دەکرێت سەردانی هەنگەکانیان بکەن. لەسەر پێشنیاری وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە هەماهەنگی لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی کۆرۆناو وەزارەتی ناوخۆ لە هەموو پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان رێگا بە هەنگەوانان دەدرێت سەردانی هەنگەکانیان بکەن وەک چۆن رێگە بە بەرهەڵگرانی سەوزەو میوە، خۆراک، خانووی پلاستیکی و کێڵگە پەلەوەریەکان دەدرێت لە رۆژانی قەدەغەکردنی هاتووچۆ.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 19/03/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 129 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department