وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو: سیاسەتی وەزارەت هاندانی كۆمپانیای ناوخۆیی و دەرەوەیە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەڵێت، سیاسەتی وەزارەت هاندانی كۆمپانیای ناوخۆیی و دەرەوەیە بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری بكەن. ئەم وتانەی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە میانی كۆبوونەوەیەك بوو كە ئەمڕۆ چوار شەممە٦/٥/۲۰۲۰ لەگەڵ هۆریا میهایل، بەرپرسی نوسینگەی كونسوڵگەری باڵیۆزخانەی كۆماری رۆمانیا لە هەولێر. لەسەرەتا كۆبوونەوەكە، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو تیشكی خستەسەر سیاسەتی حكومەتی هەرێم و وەزارەت بۆ هاندانی كۆمپانیا بیانی و ناوخۆیەكان بۆ ئەوەی سەرمایەكانیان لەكەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری بەگەڕبخەن و ئاسانكاریان بۆ دەكرێت. لە دانیشتنەكە باس لە هاندانی كۆمپانیا رۆمانیەكان كرا بۆ ئەوەی روو لە هەرێمی كوردستان بكەن وەك هەرێمێكی ئارام لەناوچەكە و ژینگەیەكی لەبار بۆ پڕۆژەی كشتوكاڵی. لایخۆشیەوە هۆریا میهایل، بەرپرسی نوسینگەی كونسوڵگەری باڵیۆزخانەی كۆماری رۆمانیا باسی لە چەند گرفتێكی كۆمپانیا رۆمانیەكان كرد كەلە هەرێمی كوردستانن، لەبەرامبەردا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەكرد، كە لەگەڵ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران هەوڵ دەدا كێشەكەیان چارەسەر بكات.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی