بەئامادەبوونی بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكان و كۆگاكانی ئاو رێوڕەسمی واژۆكردنی گرێبەستی دابین كردنی راوێژكاری بۆ بەنداوەكان لە لایەن كۆمپانیای AQUA PROJECTی رۆمانی واژۆكرا، بە پێی ئەم گرێبەستە كۆمپانیای ناوبراو دەستەیەكی راوێژكاری بۆ پڕۆژەكانی تایبەت بە بەنداوەكان لە ناو بینایەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بەنداوەكان و كۆگاكانی ئاو دادەنێت، كە بۆ ماوەی یەك ساڵ لە ئیش و كاری راوێژكاری بەردەوام دەبن كە بریتین لە شارەزایانی بواری بەنداوەكان لە وڵاتی رۆمانیاوە هاتوون، شایانی باسە ئەم گرێبەستە بە بەهای نزیكەی 490 ملیۆن دینار لە نێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو كۆمپانیای AQUA PROJECTی رۆمانی واژۆكراوە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی