هەڵمەتی دەست بەسەرداگرتنی بەرهەمی قەدەغەكراو لەناو بازاڕو عەلوەكان دەستمان پێکرد لە هەر وەرزێك بەرهەمی جوتیارانمان پێ بگات، بەرهەمی هاوردەمان قەدەغەكردووە، نوسراومان بۆ هەموو لایەنە پەیوەندارەكان كردووە كە رێگربن لە هاوردەكردنی بەرهەمی قەدەغەدەكراو. لە پێناو پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان، ئەمڕۆ دووشەممە31/8/2020، لە هەموو پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بە هاوكاری لایەنە پەیوەندارەكان هەڵمەتێكی فراوانی دەست بەسەرداگرتنی هەموو بەرهەمە قەدەغەكراوەكان لە عەلوەکان و ناو بازاڕ دەستی پێکرد. ئەم هەنگاوە یەكێكە لە رێككارەكانمان بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی، لە دوای هەنگاوی بڕیاری قەدەغەی هاوردەكردنی چەندین بەرهەم. جوتیارانمان دەڵنیا دەكەینەوە بە هاوكاری لایەنە پەیوەندارەكان رێككارەكان بەردەوامی دەبێت، تاوەكو بەرهەمەكانیان ركابەری بەرهەمی هاوردە بكەن.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی