پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ (15/9/2019) بێگەرد تاڵەبانى وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، لە دیوانى وەزارەت پێشوازى کرد لە وەفدێکى پارتى دیموکراتى کوردستان، بە سەرۆکایەتى سیروان بارزانى، کە بە مەبەستى پیرۆزبایى کردن بە بۆنەى دەستبەکاربوونى وەزیرى نوێى کشتوکاڵ سەردانیان کردبوو. لە دیدارێکدا وەفدەکە پیرۆزباییان لە بێگەرد تاڵەبانى کرد بە بۆنەى دەستبەکاربونى لە پۆستى وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، هیواى سەرکەوتنیان بۆ خواست و هاوکارى و پشتیوانى خۆیان و حیزبەکەیان بۆ سەرخستنى کارەکانى وەزارەتى کشتوکاڵ و کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێم دووپات کردەوە. لە بەرامبەریشدا وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، سوپاسی سەردان و پیرۆزبایى و دەربڕینى پشتیوانییەکەیانى کرد. هەردولا تەئکیدیان لەسەر کارکردن بە گیانى نەتەوەیى و نیشتمانى کردەوە لە هەموو دامەزراوە دەوڵەتییەکاندا. لە بەشێکى ترى دیدارەکەدا لە بارەى ئەجێنداى وەزارەت بۆ پەرەپێدانى کەرتى کشتوکاڵ و لەمپەر و ئاستەنگەکانی بەردەم گەشەپێدانى ئەو کەرتە گفتوگۆ کرا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی