كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو: كاری مریشك فرۆشان بە یاسا رێكدەخات

ماجید دەباغ بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم رەتی دەكاتەوە قەدەغەكردنی فرۆشتنی مریشكی زیندوو لەدوكان و سەر شەقامەكان مەبەست لێی بێ كاری كردنی كاسبكاران بێ، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، بۆ لەمەو دوا وەزارەت رێنمایی دەردەكات بە راوێژ لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان بۆ رێكخستن و بە سیستەمكردنی ئەم كارە و لە داهاتوو ئەوانەی مۆڵەت وەردەگرن دەچنە ناو سیستەمی بە بازاڕكردنی مریشك كە وەزارەت لە ئەستۆی دەگرێت و ئەو كاتە بۆیان هەیە مریشكی فرێش و بەستوو بفرۆشن . ماجید دەباغ رایگەیاند، قەدەغەكردنی فرۆشتنی مریشكی زیندوو لەدوكان و سەر شەقامەكان كە دوور بووە لە رێنماییە تەندروستییەكان، هاوكات مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئەنفلوەنزای باڵندەشی لێ دەكرێ، بۆ رێگرتن بووە لەبڵاوبونەوەی ئەم نەخۆشییە. هەروەها گوتی، مەبەستی سەرەكی قەدەغەكردنی فرۆشتنی مریشكی زیندوو لەو شوێنانە كە لەرووی تەندروستییەوە رێگەپێدراو نییە، بۆ كۆنترۆڵ كردنە لەو بڵاو بوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، نەك مەبەست لێی بێ كاری كردنی كاسبكاران بێ. ئاماژەی دا، فرۆشتنی مریشكی زیندوو لەدوكان و سەر شەقامەكان بەر لەهەموو كەسێك مەترسی لەسەر گیانی ئەو كاسبكارانەو پاشان كۆی هاونیشتمانان دروست دەكات.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 19/05/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1095 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department