ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی بەڕێز رێباز حەملان وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەوەکالەت ئەنجومەنی راوێژكاریی وەزارەت بە ئامادەبوونی سەرجەم بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت و كشتوكاڵی پارێزگاكان و راوێژكاران، كۆبوونەوەی خۆی گرێدا، ئەجیندای كۆبوونەوەكە چەندین تەوەرو بڕگەی لەخۆگرتبوو کە پەیوەندی بوو بە کێشە و گرفتەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیەکانی سەر به وەزارەت و پارێزگاكان ، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بە گرنگیدان بە دابینکردنی بەرهەمەکانی کشتوکاڵی و ئاژەڵی لە ڕووی کوالیتی و تەندروستی كرد، جەختیشی کردەوە لەسەر هەماهەنگی و هاوکاری نێوان بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان بۆ پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ ڕاپەراندنی مامەڵەی جوتیاران و هاووڵاتیان و هەروەها پاراستنی بەربومی خۆماڵی، دواتر كۆبوونەوەكە هاتە سەر تەوەرو خاڵەكان و چەندین بریار و پێشنیاردرا: ١-پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت بۆ دۆزینەوەی میکانزمێکی گونجاو بە پێدانی دەسەڵات لەرووی (کارگێری و دارایی و هونەری) بۆ بەرێوبەڕایەتییە گشتییەکان كشتوكاڵ لەپارێزگەکان کە خزمەتی جووتیاران بکات ٢-سەبارەت بە کێشەکانی تایبەت بە عەلوە بریاردرا پێکهێنانی لیژنەیەک لەلایەنەکانی پەیوەندیدار بۆ چارەسەر کردنیان ٣-رێکخستنی باجەکانی گومرگ لەسەر هاوردەی بەربوومەکانی کشتوکاڵی و ئاژەڵی لە مەرزە نێودەوڵەتیەکانی سنوری هەرێمی کوردستان ٤-ڕێکخستن و پێداچوونەوە بە هاوردەکردنی بەروبومە ئاژەڵییەکان له دەرەوەی هەرێم و گرتنی رێوشوێنی گونجاو بۆ رێگرتن لە هاتنیان بە رێگای نایاسایی بە هاوکاریی لایەنی پەیوەندیدار. ٥-ئامادەکردنی راپۆرتێکی گشتی بە داتا و ئامارەکان کە پێداویستیی فعلی لە هەر پارێزگاکانی هەرێم لە بەروبومە کشتوکاڵی و ئاژەڵییەكان دەردەخات بۆ پاراستنی بەرهەمەکانی خۆماڵی. ٦-داواکرا کە بەرێوەبەرایەتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتەرنەری بە زووترین کات ئامادەکاری ساز بکات بە مەبەستی ئەنجامدانی پانێڵ بۆ کەرتی پەلەوەر ئەمەو چەندین بابەتی دیكە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی راوێژكاریی وەزارەت باسیان لێوەكرا لەوانەش کێشەکانی (زەوی زار) .
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی