كۆبوونەوەكانی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیاران سێ شەمموانی هەموو هەفتەیەك درێژەیان هەیە، كە تێیدا لە نزیكەوە لە داواكاری و پێشنیارو كێشەكانیان دەكۆڵرێتەوە، ئەمڕۆش سێ شەممە بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانی جووتیاران لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ ژمارەیەك لە جووتیارو بەرهەمهێن و فەرمانبەرانی دامودەزگاكانی وەزارەت كۆبۆوە ، لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە دوابەدوای پەیڕەوكردنی سیاسەتی وەزارەت بە دانانی باج لەسەر بەرهەمی هاوردەی كشتوكاڵی و پەلەوەڕ لە دەرەوە بۆ ناو هەرێمی كوردستان، توانرا لە ماوەی 4 مانگدا بڕی 51 ملیارو 288 ملیۆن و 550 هەزار دینار وەك داهات بۆ هەرێمی كوردستان دابین بكرێت، لەم رووەوش ئاماژەی بەوە كرد كە ئەم باج دانانەش بۆ یەكەم جارە لە سەردەمی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بەرهەمی هاوردەی سەوزەو میوەو پەلەوەڕ دادەنرێت، ئەمەش لە كاتی پێگەیشتنی بەروبوومی خۆماڵی، كە لەلایەك سوودێكە بۆ بەدەستهێنانی داهاتی دارایی بۆ حكومەت و لەلایەكی دیكەوە هانی جووتیاران دەدات كە زیاتر رووبكەنە كاری جووتیاری و بەرهەمەكانیان زیادبكەن و قازانجی ماددی بكەن، هەر لە میانی كۆبوونەوەكەدا لەلایەن ئامادەبووانەوە چەندین كێشە خرانە ڕوو تایبەت بە زەویی كشتوكاڵی كە لە هەندێ شوێندا كەوتوونەتە بەر ماستەرپلانی شارەوانییەكان لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان لەم بارەوە دووپاتكرایەوە كە لەم رووەوە وەزارەت لەڕێی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی كشتوكاڵدا هەوڵی چارەسەری ئەم كێشەیە دەدات، ئەمەو لەم كۆبوونەوەیەدا چەندین بابەتی دیكەی پەیوەست بە كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو ڤێتێرنەری خرانەڕوو و لە رێگاكانی چارەسەركردنیان كۆڵرایەوە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە