وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڕی 5 ملیارو 975 ملیۆن دیناری بۆ كڕین و دابین كردنی گازوایل و ڤاكسین بۆ كێڵگەكانی پەلەوەڕی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تەرخان كرد، لە كۆبوونەوەیەكی فراواندا بەسەرپەرشتیی عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەتدا لەگەڵ نوێنەرانی كۆمەڵەی پەلەوەر لە پارێزگاكانی هەرێم، ئاماژە بەو بڕە پارەیە كرا كە سەرەتا بۆ پڕۆسەی بەبازاڕكردنی مریشك تەرخانكرابوو تاكو خاوەن پڕۆژەكان لەبەر هەلبەزو دابەزینی نرخەكان دووچاری زیان نەبنەوە، بەڵام دوای ئەوەی درایە تەندەرینگ بۆ دوو جار، دەبوایە بۆ هەر پارێزگایەك كۆمپانیایەك ئەم ئەركەی لەئەستۆ بگرتایە، بەڵام لە میانی كۆبوونەوەكەدا پێشنیاركرا ئەو پارەیە كە بڕی 5 ملیارو 975 ملیۆن دیناره بۆ كڕین و دابینكردنی گازوایل و ڤاكسین و پاككەرەوە بۆ كێڵگەكانی پەلەوەڕ تەرخان بكرێت، لەلای خۆشیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جەختی لەوە كردەوە كە وەزارەتێ لەروانگەی بایەخدان بە سامانی ئاژەڵ و پەلەوەڕ هەمیشە هەوڵی داوە هاوكاری و هەماهەنگی خاوەن پڕۆژەكان بكات لە پێناو سوودی ئەوان و كاراكردنی زیاتری بەبازاڕكردنی پەلەوەڕ.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی