كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:01 AM
كۆمەڵەی كورتەباڵاكان داوایەك دەخەنەبەردەم وەزیری كشتوكاڵ

كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان داوایان لە خاتوو بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو كرد سەنگەری پشتیوانیكردنی بەردەوامی لەمافە یاسایی ورەواكانی كورتەباڵاكان وخاوەن پێداویستییە تایبەتەكان چۆڵ نەكات وهاوشێوەی چەندین ساڵێ رابردوو درێژە بە كۆشش وهەوڵەكانی بدات بۆ فەراهم كردنی هەرچی زیاتری مافەكانی ئەو توێژەو ودابین كردنی ژیانێكی شایستەو شكۆمەندانە بۆیان. لای خۆیەوە بێگەرد تاڵەبانی ئەندامانی كۆمەڵەكەی دڵنیا كردەوە كە درێژە بەپشتیوانی و هاوكارییەكانی دەدات وەزیری كشتوكاڵ لە میانی پێشوازیكردنی لە وەفدێكی كۆمەڵەی كورتەباڵاكانی كوردستان ئەمرۆ 23/7/2019 كەبەمەبەستی پیرۆزبای كردن بەبۆنەی دەست بەكاربونی خاتوو بێگەرد تاڵەبانی وەك وەزیری كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو سەردانی دیوانی وەزارەتیان كردبوو رایگەیاند كە گواستنەوەی مەیدانی تێكۆشانی لە پەرلەمانەوە بۆ حكومەت نابێتە هۆكاری دوركەوتنەوەی لە هەوڵ وكۆششەكانی لەبواری هاوكاری كردنی چین وتوێژەكانی كۆمەڵگەی كوردەواریی وكارە مرۆڤدۆستەكانی، هەرلەمیانی دیدارەكەدا كۆمەڵەی كورتەباڵاكان سوپاسنامەیەكیان پێشكەش بە وەزیری كشتوكاڵ كرد و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لەئەركە نوێیەكەی.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 23/07/2019       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 118 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department