كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:02 AM
لەپێناو بەرز نەبوونەوەی نرخ وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو: عەلوەكان داناخرێن

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەڵێت، لەپێناو بەرز نەبوونەوەی نرخی سەوزە و میوە عەلوەكان داناخرێن. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند: دوای هەماهەنگی كردن لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران، لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆناو وەزیری ناوخۆ لەپێناو بەرز نەبوونەوەی نرخی سەوزە و میوە دەرگای عەلوەكان داناخرێت. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو ئەو بارهەڵگرانەی لە دەروازەكانەوە بۆ ناو هەرێمی كوردستانەوە دێن بارەكانیان لە عەلوەكان دادەگرن. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لەوەشكرد، بەپێی ئەو پلانەی لەگەڵ بەڕێز وەزیری ناوخۆ دانراوە سەوزەو میوە بە ئۆتۆمبێلی تایبەت لە كۆڵانەكان دەفرۆشرێت ئەمەش لەپێناو بەرز نەبوونەوەی نرخ و بەرژەوەندی هاوڵاتیان

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 13/03/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 8 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department