كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
لە توركيا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەشداریی لە كۆنگرەی نێودەوڵەتیی گۆشتی پەلەوەر كرد و لەگەڵ جێگری وەزیری كشتوكاڵی ئەو وڵاتە كۆبۆوە

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی بەڕێوەبەری گشتیی ڤێتێرنەری و سامانی ئاژەڵ و بەڕێوەبەری كەرەنتین و شاندێكی وەزارەت بەشداریی كرد لە چوارەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتيی بۆ گۆشتی پەلەوەر كە لە ئەنتالیای وڵاتی توركیا بەڕێوەچوو، لە پەراوێزی ئەم كۆنگرەیەدا بەڕێزی بە ئامادەبوونی شاندی یاوەری، چاوی بە محەمەد دانەش جێگری وەزیری كشتوكاڵی توركیا و راوێژكاری وەزیرو سەرۆكی یەكێتیی هاوردەكارانی توركیا كەوت، لە میانی دیدارەكەدا چەندین تەوەر باسیان لێوەكرا، لەوانە: * كوالیتی كۆنتڕۆل، لەم رووەوە جەختكرایەوە لەسەر باشتركردنی كوالیتی ئەو پەلەوەڕەی هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت، بە تایبەتیش ئاگاداركردنەوەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی هەرێم لەكاتی بوونی نەخۆشی لە هەر ناوچەیەك، هەروەها كەمكردنەوەی ماوەی بەرواری بەسەرچوونی هێلكە كە بە پێی مواسەفاتی عێراقی بێت، كە تەنیا یەك مانگە. * واژۆكردنی پڕۆتۆكۆڵ لە گەڵ وڵاتی توركیا و ئاماژەكردن و جەختكردنەوە لەسەر چەند خاڵێك كە لەم پڕۆتۆكۆڵە جێگیربكرێن تایبەت بە بەروبوومی ئاژەڵ. * كاراكردنی لیژنەی هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا بۆ چارەسەركردنی هەر كێشەیەك كە بێتەئاراوە. جەنابی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لەم دیدارەدا چەندین گلەیی خستە بەردەم شاندی كشتوكاڵی توركیا سەبارەت بە بوونی رێژەیەكی زۆری ئاو لەنێو مریشكی بەستوودا، لەگەڵ هەبوونی هەندێ حاڵەتی ناتەواوی و بوونی پیسایی لەسەر هێلكەی هەناردەكراو.. ئەمەو جێگری وەزیری كشتوكاڵی توركیا بەڵێنی دا كە لەنزیكەوە بەدواداچوون بۆ سەرجەم ئەو خاڵ و گرفت و گلەییانە بكات كە لەم دیدارەدا خرانەڕوو.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 27/04/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 493 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department