بە مەبەستی لەنزیكەوە ئاشنابوون بە چۆنێتیی بەڕێوەچوونی ئیش و كار لە كۆمپانیاكەدا و ئەو رۆڵەی دەیببینێت لە برەودان بە كەرتی كشتوكاڵ، بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی بەڕێوەبەرانی گشتیی دیوان و باخداری و دارستان و لەوەڕگاكانو ژمارەیەك لە شارەزاو پسپۆڕ، سەردانی كۆمپانیای زەویی كوردستانی كرد كە خاوەنەكەی سمكۆ عەبدولڵا شەمسەدینە و دەكەوێتە سەر رێگای هەولێر-گوێڕ، بەڕێزیان گوێی لە پوختەیك لە ئەرك و رۆڵی كۆمپانیاكە گرت كە لەسەر رووبەری 23 دۆنم زەوی دامەزراوەو لە 16 خانووی پلاستیك و 4 خانووی پلاستیكی دیكەی بەرهەمهێنانی شەتڵی سەوزە پێكهاتووە، ئەم كۆمپانیایە كە لە شێوەی وێستگەیەكی تەواوی كشتوكاڵییە ساڵانە 250 بۆ 300 چەشن لە هەردوو وەرزی زستان و هاوین لە سەوزەی وەك خەیارو تەماتەو پیازو بیبەرو گێزەرو جۆری دیكە بەرهەم دێنێت، لە هەمان كاتدا كۆمپانیای ناوبراو هاوكارییەكی زۆری جووتیاران دەكات لەرووی چاندنی تۆوی سەوزە و دواتر شینبوونیان تا دەبن بە شەتڵ دواتر بە نرخێكی دیاریكراو بە جووتیارانی دەفرۆشێتەوە، لەلای خۆشیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وێڕای دەستخۆشیی لە خاوەنی كۆمپانیاكەو ستافی ئەندازیارو شارەزایانی كشتوكاڵ كە لەوێدا كاردەكەن، جەختی كردەوە كە ئەم جۆرە كۆمپانیانە وێڕای ئەوەی كە كەرتی تایبەتن بەڵام رۆڵی ئەرێنی و بەرچاو دەگێڕن لە پتەوكردنی پەیوەندیی لەگەڵ جووتیاران و خاوەن پڕۆژەكانی كشتوكاڵ، ئاماژەشی بە چۆنێتی سوودوەرگرتن لە ئەندازیارانی كشتوكاڵی كرد و دووپاتی كردەوە كە پێویستە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و كۆلیژەكان و پەیمانگەكانی كشتوكاڵ و وەزارەتی خوێندنی باڵا هەبێت، كە گرنگ ئەوەیە چۆن جووتیاری لای خۆمان زیاتر بە تەكنەڵۆژیاو پێشكەوتنی زانستیی كشتوكاڵ ئاشنابكەین و خزمەت بە كەرتی كشتوكاڵ بكەین، هەر لەم سەردانەدا گەشتێكی بەناو خانووە پلاستیكەكان و كێڵگەكانی چاندنی بەروبوومی سەوزەدا كردو هاوكات شەتڵگەكانی بەسەركردەوەو هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی