رەوشی سێكتەری كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان و وڵاتی سودان تەوەری سەرەكی ناوەڕۆكی ئەو كۆبوونەوەیە بوو لە نێوان عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و یاسین عەوەز ئیسماعیل قونسڵی سودان لە هەولێر كە لە دیوانی وەزارەت بەڕێوەچوو، لەلای خۆیەوە قونسڵی ناوبراو خۆشحاڵیی خۆی بەو پێشكەوتنە دەربڕی كە لە كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستاندا هاتۆتە دی لە هەردوو لایەنی كشتوكاڵی كێڵگەیی یان داپۆشراودا، هیواشی خواست كە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و سودان زیاتر پەرەبسێنێت لە رووی ئاڵوگۆڕكردنی زانیاریی تەكنیكی و زانستی پەیوەست بە بوارە جیاجیاكانی كشتوكاڵ و ئەنجامدانی زیاتری سەردان و دیداری هاوبەش، عەبدولستار مەجید بە میوانەكەی راگەیاند كە هەرێمی كوردستان پەیوەندیی بەهێزی لەگەڵ سوداندا هەیە و ساڵانە چەندین قوتابی و خوێندكاری كوردستان روو لە زانكۆكانی ئەو وڵاتە دەكەن، ئاماژەشی بەوە كرد كە لە ماوەی رابردوودا دەقێكی یاداشتنامەی لێكگەیشتنیان لە بواری كشتوكاڵ بۆ قونسڵخانەی سودان لە هەولێر ناردووە، بەڵام تا ئێستا وەڵامی نەبووە، دووپاتیشی كردەوە كە هەرێمی كوردستان دەسەڵاتی ئەوەی هەیە راستەوخۆ یاداشتنامەی لێكگەیشتن لەگەڵ هەر وڵاتێك واژۆبكات بێ گەڕانەوە بۆ حكومەتی ناوەند و لەم رووەوە گوتیشی كە پێشتر لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و بیلاڕووسیاو چیك و ئوردن و ئیسپانیا ئەم جۆرە یاداشتنامانە واژۆكراون، هیوای خواست كە ئەم بابەتە بایەخی جیددی پێ بدرێت، ئەمەو چەندین بابەتی دیكەی پەیوەست بە وەبەرهێنان و پلان و بەرنامە لە بواری كشتوكاڵ بە تێروتەسەلی باسیان لێوەكرا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی