كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
وڵاتی بەرازیل خوازيارە لە سێكتەری كشتوكاڵدا هەماهەنگی و هاوكاریی كوردستان بكات

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لە میكایل ماگالهێس باڵیۆزی بەڕازیل لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد، لە دیدارێكدا كە بەڕێوەبەرانی گشتی پلان و ڤێتێرنەری و سامانی ئاژەڵ ئامادەی بوون، باس لە ئامانجی سەردانە كرا كە زیاتر بۆ بەهێزكردنی پەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و بەرازیل بوو بە تایبەیش لە بواری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ئاماژەش بە واژۆكردنی یاداشتنامەیەكی لێكگەیشتن كرا كە لە ئایندەدا لەنێوان وەزارەتی كشتوكاڵی هەردوو لا واژۆبكرێت بۆ زیاتر هەماهەنگی و سودد وەرگرتن لە بواری تەكنیكی و راهێنانی كادیرانی كشتوكاڵ و دانەوێڵەو سامانی ئاژەڵ، لەلای خۆشیەوە عەبدولستار مەجید روونی كردەوە كە گشت ئاسانكاری و هاوكاری پێشكەش بە بەرپرسانی بەرازیل دەكات بۆ سەرخستنی ئەو هاوكاری و هەماهەنگییە، باڵیۆزی بەرازیلیش خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئەم هاوكارییە دووپاتكردەوەو داواتنامەیەكی ئاراستەی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كرد كە سەردانی وڵاتەكەی بكات بۆ ئەوە لەنزیكەوە بە ئاستی پێشكەوتن و پەرەسەندنی ئەزموونی بەرازیل ئاشنا بێت لە بوارەكانی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو ڤێتێرنەری و سامانی ئاژەڵ.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 09/08/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 582 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department