كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو .. یادكردنەوەی لەدایكبوونی پێغەمبەر(دخ) بەرز راگیرا

بەبۆنەی رۆژی لەدایكبوونی فەخری كائنات و پێغەمبەری ئیسلام محەمەد( د.خ)، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەكان و فەرمانبەرانی وەزارەت و ژمارەیەك لە میوانان و جووتیاران لەرێورەسمێكی شایستەدا ئەم یادە پیرۆزە بەرز راگیرا، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە وتەیەكی كورتدا كورتەیەكی لە سیرەو رێبازی پیرۆزی پێغەمبەر(دخ) پێشكەش كرد و جەختی كردەوە لەسەر پابەندبوون بە فەرموودەو سوننەتی ئەم پێشەوایە و پیادەكردنیان لە ژیانی رۆژانە بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندی خواو خزمەتكردنی وڵات و خەڵك، ئەمەو لە كۆتاییدا بەم بۆنەیەوە شیرینی بەسەر ئامادەبوواندا دابەشكرا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 22/12/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1116 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department