كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:57 AM
وەزارەتی كشتوكاڵ رەسمی باجی گومرگی لەسەر بەرهەمی هاوردەی تەماتەو شووتی هەڵگرت

لە نووسراوێكدا بە واژۆی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە وەكالەت رێباز محەمەد حەملان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی گومرگ و پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە، وەزارەت بڕیاری دا كە لە رۆژی 28-9-2018 وە باج لەسەر بەرهەمی هاوردەی تەماتەو شووتی هەڵبگرێت، لەم بارەوە ماجد دەباغ بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند كە پێشتر لە 29-3-2018 باج دانرابوو لەسەر هاوردەی سەوزەو میوەو بەرهەمی ئاژەڵیی هاوردە، بەڵام دوای بەدواداچوون بۆ بازاڕو عەلوەكانی هەرێمی كوردستان دەركەوتووە كە لەئێستادا بەرهەمی تەماتەو شووتی خۆماڵی بە شێوەیەكی بەرچاو كەمبووە، بۆیە بڕیاردرا كە لە 28ی ئەیلوولی 2018 وە رەسمی باجی گومرگی لەسەر هاوردەی ئەو دوو بەرهەمە هەڵبگیرێت و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانیش بە ناوەڕۆكی نووسراوەكە ئاگاداركراونەتەوە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 28/09/2018       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1541 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department