كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:02 AM
چەد بڕیارێک لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی دەرکرد تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەحکومەتی هەرێم لیژنەیەکی تایبەتی پێکهێنا، دوێنێ پێنج شەممە و ئەمڕۆ هەینی 2020/2/21 لیژنەکە کۆبوەوەو چەند بڕیارێکی دەرکرد و ئەمڕۆش هەینی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو واژۆی لەسەر بڕیارەکان کرد. لە بڕیارەکان هاتووە" بەپشت بەستن بە زانیاریەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی و رێکخراوەکانی تەندروستی ئاژەڵی و رێکارەکانی لیژنەی باڵای رێگری لە ڤایرۆسی کۆڤید-19 (کۆرۆنا) COVID-19 لە حکومەتی هەرێم، پەیوەستن بە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم ژورێکی تایبەتمان پێکهێنا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری". قەدەغەکردنی زیندەوەری ئاوی و باڵندەو ئاژەڵی جوانی لەو وڵاتانەی بەپێی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ڤایرۆسی کۆڤید-19 (کۆرۆنا) COVID-19 سەری هەڵداوە لەوانە کۆماری ئیسلامی ئێران. هەڵمەتی رشاندنی هۆڵەکانی ئاژەڵ و ئەو شوێنانەی ئاژەڵ و باڵندەی تیایدا دەفرۆشێت. ئاگادار کردنەوەی نۆرینگە و شوێنەکانی کەرتی تایبەت کە مامەڵە بە باڵندەو ئاژەڵی جوانی دەکەن بە رشاندنی شوێنەکانیان. پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری پارێزگاکان، یەکە ئیداریەکان و فەرمانگاکانی تەندروستی، ژینگەو لایەنە پەیوەندارەکان تایبەت بەم ڤایرۆسە. رۆژانە بەدواداچوونی ورد بکرێت بۆ زانینی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە لە وڵاتان بۆ گرتنەبەری رێکاری قەدەغەکردنی هاوردەی ئاژەڵ و باڵندە بەو وڵاتانە. هەروەها ئەنجامدانی هەڵمەتی هۆشیاری هاوڵاتیان پەیوەندار بە ڤێتێرنەری.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 21/02/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 72 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department