كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەردانی میحوەری مەخموری پێشمەرگە دەكات و ئێوارەخوانێك بۆ پێشمەرگە سازدەكات

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 15-7-2015 بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەردانی بارەگای هێزی پێشمەرگەی كوردستانی لە میحوەری مەخموركرد و لەلایەن هەر یەك لە بەڕێزان عەلی حوسێن بەرپرسی میحوەری مەخمورو مەریوان كۆیی فەرماندەی فەرماندەیی هەولێرو زریان شێخ وەسالی جێگری بەرپرسی میحوەرو ئەندامانی میحوەرو فەرماندەیی و ئەفسەر و پلە جیاجیاكانی پێشمەرگەوە بە گەرمی پێشوازی كران، لە دیدارێكدا سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەم سەردانەی بە ئەركی سەرشان و وەك بەشدارییەكی مەعنەوی لەگەڵ برا پێشمەرگە قارەمانەكان خستەڕوو، دووپاتيشی كردەوە كە هێزی پێشمەرگە لە هەموو بەرەكانی شەڕدا دژی دوژمنێكی سەرسەختی وەك داعش لە شەڕی بەرگریی نیشتمانیدان، ئەو دوژمنەی كە دوورو لە هەموو نەریت و مۆڕاڵ و پرەنسیبەكانی ئایینی ئیسلامە، بۆیە بە هەموو باوەڕبەخۆبوون و ورەبەرزییەوە قوربانییەكانی پێشمەرگەی كوردستان بەرزدەنرخێنین، لەلای خۆشییەوە بەڕێز عەلی حوسێن بەرپرسی میحوەری مەخموور سوپاسی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی كرد بۆ ئەم هەڵوێستە كە بەشدارییەكی مەعنەوی برا پێشمەرگەكانە، روونیشی كردەوە كە ورەی پێشمەرگەكان لە میحوەری مەخمور دژی داعش زۆر بەرزەو رۆژ بە رۆژ ورەو تواناو لێهاتوویی و سووربوونی پێشمەرگە قارەمانەكان لە رووبەڕووبوونەوەی داعش بەرزترو بەهێزتردەبێت، دواتر لەسەر خوانێكی فراوانی بەربانگ كە بەڕێز وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بۆ ژمارەیەكی زۆری پێشمەرگە قارەمانەكانی سازكردبوو نانی ئێوارەی لەگەڵ فەرماندەو پێشمەرگەكان خوارد، ئینجا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا هەردوو بەڕێزان وەزیرو بەرپرسی میحوەری مەخمووری هێزی پێشمەرگەی كوردستان، سەرەتا جارێكی دیكە بەڕێز عەلی حوسێن سوپاسی ئەو ماندووبوون و ئەركە مەعنەوییەی وەزیری كردو دووپاتی كردەوە كە ئەمە یەكەم جارە بەم شێوە فراوانە ئەم سەردان و خوانە ئەنجام بدرێت و ئاماژەی بەوە كرد كە رۆژانە پیاوماقووڵ و كەسایەتیی سیاسی و كۆمەڵایەتی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و جەماوەر سەردانی پێشمەرگە دەكەن لەم میحوەرەدا ئەمەش خۆی لە خۆیدا پابەندبوون و ئینتیمای نیشتمانی و نەتەوەیی گەلی كوردستان دووپات دەكاتەوە لەگەڵ برا پێشمەرگەكانیان و هیوای سەركەوتن و زیاتر توانای بەرگری كردنیان بۆ دەخوازن، لەلای خۆشیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە ئەمە كەمترین شتە كە وەك هەنگاوێكی مەعنەوەی بۆ برا پێشمەرگەكانی بكەین و هیوای خواست كە بەردەوام لە سەركەوتندا بن چونكە ئەوان قەڵغانی بەرگریی ئەم میللەتەن، بۆیە ئەمە نەك هەر ئەركی ئێمەیە، بەڵكو لەسەر هەموو هاووڵاتییەك پێویستە لەم كوردستانە هەست بەم بەرپرسیارێتییە بكات، لە كۆتاییدا لەلایەن بەرپرسی میحوەرو سەرجەم فەرماندە سەربازییەكان و پێشمەرگەكانەوە بە گەرمی بەڕێخرا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 16/07/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1082 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هاوپێچ كليك بكه‌ بۆ بينينيان

ڤيديۆى تايبه‌ت به‌مبابه‌ته‌


ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department