بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، دۆسیەی كێشەی خاوەندارێتی زەویە كشتوكاڵیيەكانی هەرێمی كوردستانی بەیەكێك لەدۆسیە ئاڵۆز وگەورەكان ناو برد و دووپاتی كردەوە كە پێویستە بەوریایی وبوێریيەوە هەنگاو بۆ چارەسەر كردنی بنرێت، لەچوارچێوەی یاسا كارپێكراوەكانی هەرێمی كوردستاندا، بەبێ ئەوەێ دەركەوتەی نێگەتیڤی زەقی لێ بكەوێتەوە وببێتە مایەی شێواندنی ئۆقرەیی كۆمەڵایەتی. وتیشی لە پلانی ستراتیژی وەزارەتدا گرنگی پێویست بەچارەسەر كردنی ئەو كێشەیە دەدەین و میكانیزمی گونجاوی بۆ دەست نیشان دەكەین. پشتبەستوو بەیاسا هەوڵی یەكلایی كردنەوەی كێشەكان دەدەین. هەروەك هیوايشی خواست لەو مەسەلەیەدا دامەزراوە دەوڵەتیيەكانی تایبەتمەند لە بواری جێبەجێكردن ئەوپەڕی هاوكاريی وهەماهەنگيی بكەن لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ. ئەم وتەیەی وەزیری كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو، لە میانی دیدارێكی دا هات لەگەڵ بەڕێز فةرهاد ئةتروشى پارێزگاری دهۆك و جێگرەكەی و وەفدێكی دەزگاو دامەزراوە حكومییەكانی ئەو پارێزگایە، كە بەمەبەستی پیرۆزبایكردن لە خاتوو بێگەرد تاڵەبانی لە پۆستی وەزیری كشتوكاڵ سەردانیان كردبوو. لە دانیشتنەكەدا پارێزگاری دهۆك وێرای پیرۆزبایكردن وهیواخوازی بۆ سەركەوتنی لەكارەكانی، ئاماژەی بۆ كێشەو گرفتەكانی سێكتەری كشتوكاڵ كرد لە سنووری پارێزگای دهۆك. لە سەرووی هەموویانەوە كێشەی خاوەندارێتی زەوییە كشتوكاڵییەكان وهیوای خواست بەكۆشش وهیمەتی هەمووان و بەوریاییەوە دەست بۆ چارە سەركردنی ئەو كێشەیەو تەواوی لەمپەرەكانی تری بەردەم گەشەی كەرتی كشتوكاڵی ببڕێت، لە پێناو هەرچی زیاتر خێراكردنی هەنگاوەكانی گەشەی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستاندا. وەزیری كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە هەم خۆیان مەیدانیانەو لە نزیكەوە ناوچەكان بەسەر دەكەنەوە بۆ لە نزیكەوە بە ئاگابوون لە كێشە وگرفتەكانی وچارەسەر كردنیان، هەمیش بڕوای تەواوی بەوە هەیە دەست كرانەوەو دەسەڵاتی زۆرتر بدرێتە بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پارێزگاكان لە پێناو هەرچی زیاتر ئاسانكاریی لە ڕایی كردنی كارەكان وچارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی