كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
وەزیری كشتوكاڵ لە كێشەو داوكاریی سنووری گوندی ئەشكەوسەقاو جووتیارانی دەڤەرەكەی كۆڵییەوە

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی بەڕێوەبەرانی گشتیی دیوان و سەرچاوەكانی ئاوو و ژمارەیەك لە بەرپرسانی دیكەی وەزارەت سەردانی سنووری گوندی ئەشكەوسەقاو زەوییەكانی جووتیارانی دەڤەرەكەی كرد، لەمیانی ئەو گەشتەدا لەنزیكەوە چاوی بە جووتیاران كەوت، دووپاتیشی كردەوە كە وەزارەت بەپێی توانا ئاسانكاریی بۆ جووتیارانی هەرێمی كوردستان دەكات لەپێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ لە رێگەی قەدەغەكردنی هاوردەی سەوزەو میوەو لەكاتی پێگەیشتنیدا یان بە دانانی باج لەسەر ئەو بەرهەمە هاوردەیە، دواتر گوێی لە كێشەو پێداویستییەكان گرت و دەستخۆشیشی لە جووتیاران كرد كە بەو توانا سنووردارە گەشە بە بەرهەمەكانیان دەدەن، ئەمەش بەڵگەی دڵسۆزی و پابەندبوونە بە خاك و پیشە پیرۆزەكەیان، هاوكات باس لە كێشەی كەمئاویی و پێویستی دەڤەرەكە كرا، ئاماژە بەوە كرا كە وەزارەت لە رێی بەنداوو پۆندەكان چارەسەری ئەم كێشەیە دەكات، بەڵام لەبەر قەیرانی دارایی هەندێ لە كارەكانی تەواوكردنی ئەو پۆندو بەنداوانە رووبەڕووی سستی بوونەتەوە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 01/08/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 372 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department